لە کوردستانی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیێندرا

بەشی سووریا-  دوای هێرشەكانی داعش و جموجۆڵی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە حكوومەتی ناوەندیی سووریا، هەسەدە لە دێرەزوور باری نائاسایی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هێرشێكی داعش لە ۱۰ی ئایار بۆ سەر بارەگایەكی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەی شحێلی دێرەزوور سێ ئەندامی هەسەدە گیانیا لەدەست دا و حەوتی دیكە برینداربوون.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت  لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان ۲۸ ئۆپەراسیۆنیان لە حەسەكە، ڕەقە و دێرەزوور لە دژی شانەكانی داعش ئەنجامداوە. حەوت چەكداری داعش كوژراون و ۲۷ چەكداری دیكەش دەستگیركراون.

لەلایەكی دیكەوە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ سەرۆک خێڵەكانی دێرەزۆر كۆبووەوە.

 ئەوەش دوای بوونی زانیاری جموجۆڵی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق لەگەڵ هۆزەكانی ناوچەكە بۆ پێكهێنانی هێزی چەكدار و وەستانەوە بەڕووی هەسەدەدا.

News Code 223490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha