بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی ۳۱‌ی ئاب باسی لەوەکردوە: "۲۷ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشت و به چاوساغی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزه‌کانی گاردی کۆماریی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس شاری هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان و پایته‌ختی خه‌ونی ئازادی و ناوه‌ندی دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌کانی وڵاته‌که‌مانیان داگیرکرد و زیانێکی کوشنده و جه‌رگبڕیان له‌ماناکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری دا که هه‌رگیزاو هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه".
ئاماژەی بەوەش کردوە، هه‌مووی پێنج ساڵ بو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌سه‌ر زوڵم و زۆرداری رژێمی به‌عس راپه‌ڕیبوون و به‌شێکی خاکی نیشمانیان له‌چنگ ده‌رهێنابوون، که‌چی پارتی به بیانووی پڕوپووچی تێکچوونی باڵانسی هێزه‌کان له شه‌ڕی ناوخۆ، جارێکی تر ئه‌و سوپای ئه‌نفال و کیمیابارانه‌یان هێنایه‌وه سه‌ر خاکی کوردستان و شاری هه‌ولێر، که له ئه‌نجامدا سه‌دان پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی شه‌هید و برینداربوون، سه‌دانیان به‌دیل گیران و بێسه‌ر و شوێن کران و ده‌بابه‌کانی ئه‌و سوپا شۆڤێنییه شکۆی پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکی کوردستانیان شکاند و ئهزموونهکهمانیان، له‌سه‌ره‌تای پێکهاتنییه‌وه، له که‌دارکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هه‌رچه‌نده ئه‌م خیانه‌ته وه‌ک زۆر ناپاکی دیکەی مێژوی ئه‌م حزبه له یاده‌وه‌ری میلله‌ته‌که‌ماندا په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شی قه‌ترانییه و به‌سه‌دان پاکانه‌ی خیتابی ئیعلامی و کتێبی ناڕاست و گێڕانه‌وه‌ی چه‌واشه‌کاری رووداوه‌کان ناسڕدرێته‌وه، به‌ڵام یه‌کێتیی و هێزه سیاسییه ده‌ربه‌سته‌کانی کوردستان، پاڵپشت به‌و ئومێده‌ی به ئایندهی گه‌له‌که‌مان و ڕه‌وایی و مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یانه، پاڵپشت به‌وه‌ی ناکرێت پڕۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌مان له شوێنێکدا چه‌ق ببه‌ستێت و په‌کی بخرێت، بۆیه تێکڕا قه‌ده‌ری باشتری ئاشتی و پێکهاتنهوهیان هه‌ڵبژارد و به‌سه‌ر برینی ناپاکی و خیانه‌تدا بازیاندا و هه‌وڵیان خسته‌گه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌وی ماوه له شکۆی ئه‌زمونی نه‌ته‌وه‌که‌مان، لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌یان بۆ ئاشتی و تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی خه‌باتی دیموکراتی هه‌ڵدایه‌وه".
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی دەڵێت: "ڕووخانی سوپای رژێمی هاوکاری کاره‌ساتی سی و یه‌کی ئاب له پڕۆسه‌ی ئازادی و هه‌روه‌ها هه‌رچی ده‌سکه‌وتی گه‌له‌که‌مان هه‌یه، له‌دانپیانانی ده‌ستوریی به هه‌رێمی کوردستان و سیستمی فیدڕاڵی به‌رهه‌می دانبه‌خۆداگرتنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و په‌رۆشی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه بۆ دواڕۆژی کوردایه‌تی و سه‌روه‌ری کوردستان".
ئەوەشی خستوەتەڕوو: "به داخه‌وه ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی ۳۱‌ی ئاب، له جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له ڕووداوه‌کانی مێژو، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی به‌رده‌وامه و تازه به تازه، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێتییهوه، ئاگری ناکۆکی و ناپاکی خۆش ده‌کات که دیاره به‌هه‌ڵه له دانبه‌خۆداگرتن و سه‌بری هوشیارانه‌ی ده‌ربه‌ستانی ئایندهی کوردستان تێگه‌یشتوه، بۆیه وا ئێستاش به تۆمه‌ت داتاشین و ته‌شهیری بێبنه‌ما بۆ هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه بۆ یه‌کێتی، یاده‌وه‌ری تیژی مێژو تاقیده‌کاته‌وه، پاره و پاوه‌ر و ته‌زویری میدیایی بێ شوماری بۆ ئه‌م چه‌واشه‌کارییه خستوه‌ته‌گه‌ڕ".
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی دەڵێت، "پارتی له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات به یه‌کجاری برینه‌کانی مێژوی خیانه‌ت سارێژ بکات و به سیاسه‌تی دروستی کوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و لاپه‌ڕه ره‌شه له مێژوی خۆی و کوردستان بسڕێته‌وه، که‌چی هه‌میشه له هه‌وڵی شه‌رعییه‌تپێدانی چه‌واشه‌کارانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌دایه و بێ باکانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئایندهی گه‌له‌که‌مان ده‌کات".
ڕوونیشی کردوەتەوە، "ئێمه هه‌میشه له بری کینه به‌خشینه‌وه و تۆڵه‌کردنه‌وه، ده‌مانه‌وێت شوێنه‌وار و پاشماوه خراپه ده‌رونی و مه‌عنه‌وییه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه و گشت کاره‌ساته‌کان به یه‌کجاری بسڕینه‌وه و به په‌رۆشه‌وه پێداگیری له‌وه ده‌که‌ین که ویستی خۆسه‌پاندن وه‌لا بنرێ و بژارده‌ی راستکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی حوکمڕانی و دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه له کوردستاندا بچه‌سپێندرێت، بۆ ئه‌م سیاسه‌ته نیشتمانییه دروسته به ئاگاییه‌وه ئاماده‌ی خه‌بات و قوربانیدانین، بێ ئه‌وه‌ی له مێژوی ره‌شی ئابی ۱۹۹۶ و که‌موکوڕییه‌کانی تر غافڵ بین".
Your Comment