بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (SDF) كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌یی گشتی و فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ست پێیانه‌وه ئه‌نجامدا و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: "كۆبوونه‌وه‌كه تیشكی خسته سه‌ر دوایین پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی سووریا، تێیدا مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌پێی ڕێككه‌وتنی ۱۰ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵ كرده‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیی پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست دووپاتكرده‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاماده‌بووان پرۆژه‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ "سوپای سووریا"ـیان تاوتوێ كرد و ئاماده‌یی خۆیان بۆ گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان دووپات كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش، كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به "زیادبوونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی چه‌كداران له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا" كرد و پابه‌ندبوونی خۆی بۆ به‌رده‌وامبوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه و پته‌وكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی دووپاتكرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی ئه‌و زیندانانه‌ی كه ئه‌ندامانی داعش تێیدا ده‌ستبه‌سه‌رن.
باس له‌وه‌ش كراوه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، بڕیاری ده‌ركردنی لێبووردنێكی گشتی بۆ ئه‌و كه‌سانه درا كه پابه‌ندی ئاماده‌بوون نه‌بوون له شوێنه سه‌ربازییه‌كانیان و ده‌رفه‌تییان پێدرا كه بارودۆخیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردنی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و ڕاهێنانی هێزه‌كان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌ختی له پابه‌ندبوونی پته‌وی خۆی به چاره‌سه‌ری سیاسی كرده‌وه وه‌ک تاكه بژارده كه سه‌قامگیری سووریا و پاراستنی گه‌له‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له چوارچێوه‌ی پێكه‌وه‌ژیاندا و به‌رده‌وامبوون له هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به پشتیوانی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
Your Comment