کوردپرێس: ڕۆهلات عەفرین فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) و هاوکات ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریاى دیموکرات (SDF) و ئەندامی وه‌فدى دیالۆگ لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق، لە گفتوگۆ لەگەڵ شارپرێسدا چه‌ندین زانیاریى گرنگى له‌باره‌ى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى دیمه‌شق و به‌شداری کردنى یه‌په‌ژه له سوپاى سووریا و به‌شداری کردنى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان ژنان له گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاشکرا ده‌کات.
له‌دیداره‌که‌یدا ڕۆهلات عه‌فرین باسى دوو گه‌ڕه‌که کوردیه‌که‌ى شارى حه‌له‌ب-یش ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "حکوومه‌ته‌که‌ى شه‌رع له‌دواى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه که هاتوه‌ته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت، ئارامى و ئاشتیى بۆ سووریا دێت، به‌ڵام نه‌هاتووه و نائارامییه‌کان زیادیان کردووه".
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌کانیشیان لەگەڵ حکوومه‌تى تورکیا و هەموارکردنی دەستوری سووریا، فه‌رمانده ژنه باڵاکه‌ى یەپەژە زانیاریی گرنگ ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌قى دیداره‌که:
ڕێزدار ڕۆهلات، با لەنائارامیى گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە دەستپێبکەین، ئاگربەستی ئەمدواییە کە وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، بەڵام تائێستا نه‌چوه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و هێزەکانی دیمەشق لەدەوروبەری شێخ مەقسودو ئەشرەفیە خۆیان مۆڵداوه‌و ڕێگه‌کان هه‌ر به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌مدایه و نه‌کراونه‌ته‌وه، هاوکات ڕێگه‌ی نێوان هەرێمەکان و دیمەشقیش هه‌ر به‌ربه‌ستن، ئایا ئەگەری هێرش کردنەسەر ئەو دوو گەڕەکە هەیە؟ له‌مکاته‌دا هەڵوێستى ئێوه وه‌ک هه‌سه‌ده چییە؟
ڕۆهلات: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تائێستا ئارامی به‌دی نه‌هاتووه، ئەم هێرشانەی ئەمدواییەش بەڕاستی گومان و نائارامی لەناو کۆمەڵگه‌ی ئێمە و کۆمەڵگای سووریا بەگشتیی زیاتر دروست کردووە، هەرچەندە بەرپرسانی حکوومەتی کاتی ڕایانگەیاندووە کە ئاشتی بۆ سووریا دێت، بەڵام به‌داخه‌وه تائێستا ئەو ئارامییە بەدی نەهاتووە.
لەهەمانکاتدا هەڵوێستی گەلەکەمان لەبەرامبەر هێرشەکاندا شایەنی ڕێزگرتنە، گەلەکەمان خۆی ئەزمونی قووڵی لەو چوارچێوەیەدا هەیە، واتە لەساڵی ۲۰۱۲وه هەڵوێستی وەڵامدانەوەی بۆ هەموو هێرشەکان نیشانداوەو تەنانەت ئەگەر کەسیش لەوێ نەبێت مه‌به‌ستم هێزى سه‌ربازی و ئه‌منیه، خەڵکه‌که‌مان دەتوانێت خۆى بەرگریی لەخۆی بکات.
ڕوونیشه، ئامانج لەو په‌لامارانه لەناوبردنی ئەو ئارامییەیە کە کۆمەڵگه هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، ئێمه‌ش لەدیدارەکەماندا لە دیمەشق به ڕوون و ڕاشکاوى باسمان لە پێویستی ئاشتیی لە هەموو سووریا و بەتایبەت شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرد و پێکەوە بڕیارمان دا کە ئاگربەستێکی گشتیی ڕابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وه‌بوو ئاگربەست ڕاگەیەندرا، لەهەردوو گەڕەکەکەدا تاڕادەیەک ئارامی هاتوه‌ته ئاراوه، بەڵام لەڕووی جووڵە و دەستڕاگەیشتن بەزۆر شت لە گەڕەکەکەدا هێشتا ئاستەنگ هەیە، وەک گواستنەوە، پێداویستییەکانی ڕۆژانە.
کەواتە هەوڵدەدەن بۆ هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە لەسەر شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه؟
ڕۆهلات: بێگومان و به‌دڵنیاییه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆى به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمه‌شق هەیە، چ لەسەر ئاستی ئەو لیژنەیەی لە حەلەب کە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حکوومەتی کاتی و چ لەسەر ئاستی لیژنەکەمان وه‌ک لیژنه‌ى باڵاى هه‌سه‌ده بۆ دانوستان، به‌رده‌وام گفتوگۆ هه‌یه، ئەگەر بمانەوێت ئاشتیی لە سووریا دروست بکەین، حەلەب شارێکی زۆر گرنگە بۆ سووریا، ئەگەر ئارامی لەدوو گەڕەکه کوردنشینه‌که‌ى حەلەب نه‌بێت، شەرمەزارییەکى گه‌وره ده‌بێت بۆ حکومه‌تى دمه‌شق، هه‌ربۆیه هەوڵ و گفتوگۆکانمان بۆ ئاشتیی لەوێ بەردەوامە.
با بچینە سەر بابه‌تى پەیوەستبونی هەسەدە به سوپای سووریاوه، به‌ڕێز ڕۆهلات، ئەو بابەتانە چین کە لەکۆتا کۆبونەوەدا لەگەڵ دیمه‌شق باستانکردو ئەو زانیاریانەی کە بڵاودەکرێنەوە گوایه ناوی هه‌سه‌ده چیتر بونی نابێت‌و هه‌سه‌ده بەسێ لیوا دەچێتە ناو سوپای سووریاوە، تا چ ڕادەیەک ئەم زانیاریانە ڕاستن؟
ڕۆهلات: سەردانەکەمان بۆ دیمەشق یەکەم کۆبونەوەبوو دوای ڕاگرتنی دانوستانەکان، پێشئەوە کۆبونەوەمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و لەگەڵ ئەمریکا هەبوو، باسمان لەخستنەڕووی هێزەکانی (هەسەدە) لە سوپای سووریادا کرد.
ئێمە بەشێکی زۆر گرنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاین وەک هێزێکی سەربازیی، بۆ ئەوەی سووریا فۆڕمەکەی تەواو بکات، لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆکانمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لەگەڵ حکوومەتی دیمه‌شقیش ئەنجامدا سەبارەت بەوەی کە چۆن دەتوانین پێکەوە بەرەو پێشەوە بچین.
بۆیە لەکۆتا کۆبونەوەدا باسمان لەوەکرد، بەبێ سەقامگیریی ئێستای سووریا، هێرشەکانی داعش وه‌ک چۆن زیادی کردووە، به‌هه‌مانشێوه له نه‌بوونى سه‌قامگیرییدا داعش‌یش سوود وەردەگرێت، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیش ئەوەبوو کە چۆن دەبێت شەڕی داعش بکەین‌و ئەمە دەبێت بکرێت.
ئەمەش لە کۆبوونەوەکانی داهاتووماندا زیاتر ڕوون دەبێتەوە، لە هەمانکاتیشدا تەوەرێکی دیکه‌ى گفتوگۆ، کە دەبێت شێوەی سووریای نوێ چۆن بێت، دیسان باس بکرێت.
جگە لەوەش ئێمە بەحکوومەتی دیمه‌شقمان وتوه، کاتێک باس لەلامەرکەزیی سووریا دەکەین، ئەمە بەمانای دابەشبونی سووریا نییە، هەروەها باسمان لەلامەرکەزی کردوه لەسەر بنەمای ئەوەی کە هەموو پێکهاتەکان بەتێڕوانینی سەربەخۆی خۆیان بەشداربن.
لەهەمانکاتدا پێمان وتن، هەنگاوی یەکەم دەبێت گۆڕینی دەستور بێت، یەکێک لەتەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکەمان، هێزەکانی هه‌سه‌ده بوو، کە بە سیستم و ئەزموونەکەیەوە دەتوانێت خزمەت بە هەموو سووریا بکات و وەک سوپا ئامادەیە.
چۆن هه‌سه‌ده پەیوەست دەبێت، لیژنەکانمان کۆ دەبنەوە و پێکەوە باسی ئەم بابەتە دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەی سەربازیی ئێمەش چوەتە دیمەشق و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ لیژنەی حکوومەت، تاووتوێی دەکەن.
هیچ باسێک لەسەر ناوی هه‌سه‌ده نەکراوه، بەڵام ئێمە لەپرۆسەی گۆڕانکاریداین‌و هه‌سه‌ده جێ پەنجەی خۆی لەسەر تەواوی مێژوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو جیهان بەجێهێشتووە، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنانە بەباشی بەردەوامبن، ئەنجامەکانیان لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەشدەکرێن‌و ڕونده‌کرێنه‌وه.
لەڕاستیدا زانیاریی دیکە بڵاو بووەتەوە کە هێزەکانی یەکینەکانی دژەتیرۆر (YAT)ى سەر بەهێزەکانی سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەسەرتاسەری سووریا ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجامدەدەن، ئەم زانیاریانە تا چەند ڕاستن؟
ڕۆهلات: به‌ڵێ ئه‌وه ڕاستە، ئەم گفتوگۆیەش لەگەڵ فەرماندەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراو لەدوایین کۆبونەوەشدا لەدیمەشق گفتوگۆی لەسەرکرا.
ئێمە ڕامانگەیاند، بۆ پاراستنی خاکی سووریا، دەبێت خەباتی دژ بەداعش چڕتربکرێتەوەو ئێمەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ۱۳ ساڵە پێکەوە ئەم خەباتە دەکەین، بەڵام بۆ ئەوەی هێزەکانی حکوومەتی دیمەشقیش بەشداریی ئەم خەباتە بکەن، ئێمەش باسمان لەوەکردو وەڵامی دیمه‌شق ئەرێنی بوو.
ئەگەر ڕێککەوتنه‌که بچێته بوارى جێبه‌جێ کردنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه، هەرسێ لایەنى (هەسەدە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دیمه‌شق) پێکەوە درێژە بەو خەباتە دژی داعش دەدەین، جا چ لەڕێگەی مەشق‌و ئامادەکاریی و ئۆپەراسیۆنەوە بێت یان هه‌ر شێواز و میکانیزمێکى دیکه‌وه.
دەتوانین بڵێین لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان ئێوە و دیمه‌شق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام دەدرێت؟
ڕۆهلات: ئەگەر پێویستی هاتە ئاراوەو ڕێککەوتن بکرێت، به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ئەوە ڕاستە، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام ده‌درێت و ماوەیەکیشە باسی ئەم بابەتە دەکەین.
یەکێک لەکێشە سەرەکییەکانی نێوان ئێوەو دیمەشق بونى شه‌ڕڤانانى یەپەژەیە، چونکه حکومه‌ته‌که‌ى شه‌رع، سه‌ربازى ژنى نییه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، چارەنووسی یەپەژە لەداهاتوی سووریا چیى و چۆن ده‌بێت؟
ڕۆهلات: یەپەژە یەکێکە لەو هێزانەی ژنان لە مێژوودا کە بەئازایەتی خۆی لەبەرامبەر داعش‌و هێزە داگیرکەرەکاندا نمونەی نه‌بووه و خه‌بات و قوربانیدانێکى زۆرى کردوه، یەپەژە لە داهاتوودا ئۆتۆنۆمی سووریا دەپارێزێت، چ لەکاتی شەڕ و چ لەکاتی ئاشتیدا، لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا بەتایبەتی باسی یەپەژە دەکەین له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌که‌ى شه‌رع.
به‌ڕێز ڕۆهلات عەفرین، ده‌مه‌وێت پرسیارى هەڵوێستی زلهێزەکانى دونیا بکه‌م، ئایا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەگشتیی و ئەمریکا و فەرەنسا و به‌ریتانیا بەتایبەتی، سەبارەت بە دیالۆگی نێوان ئێوە و دیمەشق هه‌ڵوێستیان چییە؟
ڕۆهلات: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستبەجێ دەستوەردانیان لەدیالۆگەکەمان لەگەڵ دیمەشقدا کرد‌و ڕۆڵێکی ئەرێنییان لەو چوارچێوەیەدا بینی، بەوپێیەی ساڵانێکە پێکەوە کاردەکەین.
هاوکات هەوڵەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەتایبەت فەرەنسا و ئەمریکا بۆ بەرەوپێش بردنی دیالۆگ و گەیشتن بە سەقامگیریی زیادیکردوە، لەلایەکی دیکه‌وه هێزەکانی هاوپەیمانان بەشداریی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ حکوومەت دەکەن لەدیمەشق.
دۆخی ئێوە و تورکیا چۆنە، پەیوەندیی هەیە له‌نێوانتان یان نا؟
ڕۆهلات: بەڵێ ڕاستە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتر هەیە.
لە ئایندەی سووریا، ڕۆهلات عەفرین پێگه‌ى چى ده‌بێت، ئایا بەردەوام دەبیت لە چالاکییە سەربازییەکان یان چالاکییە سیاسییەکان؟
ڕۆهلات: کاتێک چه‌کمان له شان کرد و ده‌ستمان پێ‌کرد، پێوەرە سەرەکییەکە لاى ئێمه، خزمەت کردنی کۆمەڵگه بوو، ئێمە سەربازین، پاراستنی کۆمەڵگه و ژنان به‌تایبه‌تى دەکەوێتە سەرشانمان‌و وایداده‌نێین لە مڕۆوە کارەکانمان ده‌ستپێده‌کات، چوونکه ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، خزمەتکردنی کۆمەڵگه‌یە نه‌ک پله‌و پۆست، ئێمه وا په‌روه‌رده کراوین، لەهەر شوێنێک بێت، خزمه‌ت کردن و پاراستن له‌پێش هه‌ر ئامانجێکى دیکه‌وه‌یه.
Your Comment