سوپای سووریا
-
فیدان:
پێویستە هەسەدە بە پاساوی هەڕەشەی داعش تێكەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا دوانەخات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئیسرائیلەوە بوێری وەردەگرن. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەسەدە بە پاساوی هەڕەشەی داعش تێكەڵبوون لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا درێژنەکاتەوە.
-
هاکان فیدان:
جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا ڕێگری لە تێكەڵبوونی هەسەدە لەناو سوپای سووریا دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەو رۆژەی ئیسرائیل زەمینەی هاوبەش لەگەڵ سووریا دەدۆزێتەوە هەسەدەش لەگەڵ دیمەشق رێكدەكەوێت.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
دەبێت تێکەڵ بوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، تاکەکەسی بێت
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند بەگوێرەی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات بەشێوەی تاکەکەسی لەگەڵ سوپای سووریا تێکەڵ بکرێن نەک سەربەخۆ.
-
وەزیری دەرەوەی سووریا:
هەسەدە پێگەی یاسایی دەبێت و تێکەڵی سوپای سووریا دەکرێت
وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت، داوای خۆڕادەستکردن و تواندنەوەمان لە هەسەدە نەکردوە، بەڵکو پێمانوتن وەرن تێکەڵی سوپای سووریا بن و گەرەنتی وەربگرن و مافەکانتان مسۆگەر بکەن.
-
ههسهده و سوپای سووریا لهسهر ئاگربهست لە ڕەقە رێککهوتن
هێزهکانی سووریای دیموکرات و سوپای سووریا لهسهر کهمکردنهوهی گرژییهکان له لادێکانی باشووری ڕۆژههڵاتی ڕهقه و ئاگربهست ڕێککهوتن.
-
سوپای سووریا، هەسەدە بە هێرشکردنە سەر هێزەکانیان تۆمەتبار دەکات
بهشی ڕاگهیاندن و پهیوهندییهکانی وهزارهتی بهرگریی سووریا ڕایگهیاند، هێزهکانی سووریای دیموکرات به مووشهکێکی ڕێنماییکراو یهکێک له خاڵهکانی جێگیرکردنی سوپای سووریایان له ڕۆژههڵاتی پارێزگای حهلهب کرده ئامانج.
-
بە دوو مەرجی سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەن بچنە ناو سوپای نوێی سووریاوە
ئەندامێکی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگهیاند: هێزەکانیان ئامادەن بچنە ناو سوپای نوێی سووریاوە، بەڵام تەنها ئەگەر یەکگرتنەکە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ناسنامە و خەبات و قوربانیدانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕێوەبچێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بەبێ جیاوازی پارێزراو بێت.
-
مەزڵووم کۆبانی:
فهرمانده و ئهندامانی SDF پۆستی باڵا له فهرماندهیی سوپا سووریا وەردەگرن
فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سووریای دیموكرات پێشكهوتنهكانی دانوستانهكانی لهگهڵ دیمهشق ئاشكرا دهكات و رایدهگهیهنێت، "فهرمانده و ئهندامانی هێزهكانی سووریای دیموكرات پۆستی باڵا و گرنگ له وهزارهتی بهرگری و فهرماندهیی سوپای سووریا وهردەگرن.
-
هەسەدە دەبێتە بەشێکی جەوهەریی سوپای سووریا
فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات ڕایگهیاند، ئەو هێزە تێکەڵ بە سوپای نوێی نیشتمانیی سووریا دەبێت و شاندێک سەردانی دیمەشقیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەکە.
-
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
دەبێت ههسهده جێگەی شایستەی خۆی لە سوپای نوێی سووریادا بگرێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگهیاند، کاتی ئەوە هاتووە هەسەدە وەک هێزێکی نەتەوەیی کە پارێزەرەی یەکڕیزییە و گوزارشت لە هیواکانی دیموکراسی و دادپەروەری دەکات، جێگەی ڕەوا و شایستەی خۆی لە سوپای نوێی سووریادا بگرێت.
-
ئیلهام ئەحمەد:
پۆستی وەزیری بەرگریی سووریا بۆ مەزڵووم کۆبانی پێشنیاز كراوە
ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی پلانێک بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بۆ ناو سوپای سووریا، پۆستی وەزیری بەرگری سووریا بۆ مەزڵووم کۆبانی پێشنیاز كراوە.
-
ژمارەیێک سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژران
ژمارەیێک سەربازی سوپای سووریا، لە بۆردوومانێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە بارەگایێکی سەربازی لە نزیک دیمەشق کوژران.
-
وتەبێژی هەسەدە:
دەکرێت بە ڕێککەوتنێکی دەستووری ببینە بەشێک لە سوپای سووریا
وتەبێژی هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە چەکەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا بکەن و دەڵێت: دەکرێت بە رێککەوتنێکی دەستووری ببینە بەشێک لە سوپای سووریا.
-
هەسەدە بانگەشەكانی "میدل ئیست ئای" بەدرۆ دەخاتەوە
ماڵپەڕی میدل ئیست ئای بەریتانی لە ڕاپۆرتکدا ڕایگەیاندبوو ئەمریكا و توركیا ۳۰ رڕۆژیان بۆ هەسەدە دیاریكردووە بۆ تێكەڵبوون لەناو سوپای سووریا و ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش ئەو ڕاپۆرتە بەدرۆ دەخاتەوە.
-
میدل ئیست ئای:
ئەمریکا و تورکیا مۆڵەتێکی ۳۰ ڕۆژەیان بۆ تێکەڵ بوونی SDF لەگەڵ سوپای سووریا دیاری کرد
پێگەی میدل ئێست ئای-ی بریتانی بڵاویکردەوە، ئەمریکا و تورکیا مۆڵەتێکی ۳۰ ڕۆژەیان داوەتە هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ یەکگرتنیان لەگەڵ سوپای دەوڵەتی کاتیی سووریا.
-
نوێنەری ترەمپ باس لە ناکۆکیی گەورە لەنێوان کوردەکانی سووریا و ئەحمەد شەرع دەکات
کۆبوونەوەکەی هەسەدە و حکوومەتی سوریا کۆتایی هات و هەسەدە پێداگرە لەسەر مانەوەی هێزەکانی وەک قەوارەیێک بەڵام دیمەشق ئەو داواکارییە ڕەت دەکاتەوە.
-
وەزیری بەرگریی سووریا تێکەڵ کردنی سەرجەم یەکە سەربازییەکانی بە وەزارەتی بەرگریی ڕاگەیاند
وەزیری بەرگریی سووریا، تێکەڵکردنی سەرجەم یەکە سەربازییەکان بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە ڕاگەیاند و هاوکات مۆڵەتی ۱۰ ڕۆژیشی بە "گرووپە چەکدارەکان" دا تا پەیوەندیی بە وەزارتەکەوە بکەن.
-
سێ چەکداری تەحریر شام لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی خیزبوڵڵا کوژران
سێ سەربازی تەحریری شام لەسەر سنووری سووریا و لوبنان کەوتنە نێو بۆسەیێکی چەکدارانی حیزبوڵڵا و کوژران.