بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه نزیکه‌کان له هێزه‌کانی حکوومه‌تی سووریا بۆ ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانی (dpa) ئاشکرایان کردووه که: "دوای ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ناوچه‌ی مه‌عدان له لادێکانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ره‌قه به‌دیکرا، ڕێککه‌وتنێک له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات کرا بۆ راگرتنی ته‌قه و تۆپباران و به‌ئامانجگرتنی یه‌کتر له لادێکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت که له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له هێڵه‌کانی پێشه‌وه چه‌ندین هه‌وڵی دزه‌کردن و تۆپباران به جۆره‌ها چه‌کی قورس و مامناوه‌ند ڕوویاندا، جگه له هێرشکردنه‌سه‌ر یه‌کتر به فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان که توندترین پێکدادان بوو له‌نێوان هه‌ردوولادا و کوژران و برینداربوونی له ڕیزه‌کانی هه‌ردوولا لێکه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه که: "شه‌وی چوارشه‌ممه سوپای سوریا ئه‌و پێگانه‌ی کۆنترۆڵ کرده‌وه که له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی هه‌سه‌ده‌وه کۆنترۆڵ کرابوون، به‌هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی سوپای سووریا کوژران و نۆی دیکه‌ش برینداربوون".
سه‌رچاوه‌کان ئاشکرایان کردووه که "کۆبوونه‌وه‌که به هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای سووریا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه، که داوای ئارامیی و پابه‌ندبوون به ڕێککه‌وتنی ۱۰ی ئادار ده‌که‌ن".
Your Comment