بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری "المجلة" ئاماژەی بەوەکردوە: "ئەوان دەستپێشخەرییان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات کردوە کە بەتەواوەتی تێکەڵی دامودەزگاکانی دەوڵەت بن، لەبەرامبەردا سەرجەم مافەکانیان پارێزراو دەبێت".
شەیبانی ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ یەکەمینجار ئەو دەستپێشخەرییە بە رەزامەندی ئەمریکا و تورکیا بووە".
بەوتەی ئەسعەد شەیبانی، ئەو چارەسەرانە کاتی نین، بەڵکوو هاوبەشی ڕاستەقینەن و بۆ یەکەمینجار ئەمریکا و تورکیا لەسەر ئەو پرسە ڕێککەوتن.
وەزیرە سوورییەکە وتویەتی، هەسەدە ڕێزگرتن و خاوەندارییەتی، مافی تەواوەتی، نوێنەرایەتی و پابەندبوون بە مافەکانی کوردیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە پێشكەش كراوە، بەڵام نایانەوێت و ئەنجامی نەبووە، ئەگەر ۲۰%ی ئەوەی ئێستا پێسکەشیان کردووە ڕژێمی بەشار ئەسەد پێشکەشی بکردنایە پێی ڕازیی دەبوون؛ ناوبراو دەشڵێت لەوانە زیاتر چی تر بکەین؟".
Your Comment