سووریا
-
مامۆستای ئاکادێمیی ربدان، تایبەت بۆ کوردپرێس:
بە نێوەندگریی ڕووسیا، کورد دەبێت لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوێت
بەشی جیهان- دکتۆر سپایریدون پلاکۆداس بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وت: دێر یان زوو ئەمریکا سووریا چۆڵ دەکات و کورد دەبێت بە نێوەندگیریی ڕووسیا لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوێت.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات:
300 چەکداری هەڵاتووی داعش دەستبەسەر کراونەتەوە
بەشی سووریا- هەسەدە رایگەیاند، توانیویانە 300 چەکداری داعش دەستبەسەر بکەنەوە کە لە زیندانی غوێران هەڵاتبوون.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
تورکیا دەستی هەبوو لە هێرش کردن بۆسەر بەندیخانەی حەسەکە/ نیازی داعش ئازاد کردنی 5 هەزار زیندانی بوو
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئامانجی داعش لە هێرش کردنە سەر بەندیخانەکەی حەسەکە ئازاد کردنی پێنج هەزار بەندکراوی ئەو گرووپە بوو و گەڕاندنەوەی خەلافەت بوو بۆ ناوچەکە.
-
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق:
هەڵاتنی زیندانیانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی عێراق
بەشی جیهان- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، راکردنی تیرۆریستانی داعش لە سووریا، گەورەترین مەترسییە بۆ سەر عێراق.
-
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە:
داعش بەنیازە شانە نووستووەکانی خۆی لە عێراق زیندوو بکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بۆشایی ئەمنی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی هەر ماوە.
-
فهرماندهیی هێزهکانى سووریاى دیموکرات:
ههسهدە تێکشکاندنی دوو هێرشی دیکەی داعشی ڕاگەیند/ 175 چەکداری داعش کوژران
بەشی سووریا- هێزهکانى سووریاى دیموکرات له ڕاگهیهندراوێکدا بڵاویانکردهوه 175 چهکدارى داعشیان کوشتووه و زیندانى غوهیرانیان کۆنتڕۆڵ کردۆتهوه.
-
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوایین ئاماری کوژراوانی هێرشەکەی سەر گرتووخانەی حەسەکە بڵاو دەکاتەوە
بەشی سووریا- ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارانی داعش لە بەندیخانەی غوێران بەردەوامە و ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوایین ئاماری کوژراوانی هێرشەکەی بڵاو کردەوە.
-
ئەمریکا هێرشی داعش بۆسەر گرتووخانەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ئیدانە دەکات
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشی داعشی بۆسەر گرتووخانەی غوێران لە شاری حەسەکە کردووە.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی پەلامارەکانی داعش لە عێراق و سووریا دەربڕی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ وهزیرانی پێشمهرگه و ناوخۆ کۆ بووهوه و نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا دەربڕی.
-
نازم داشتان؛ هەواڵنێری جێگیر لە باکووری سووریا:
دوایەمین دۆخی کوردستانی سووریا پاش هێرشەکانی داعش و تورکیا و هاوپەیمانە سووریەکانی
بەشی تورکیا- هەواڵنێری کورد کە ئێستا لە ناوچە ئاڵۆزەکانی کوردستانی سووریا جێگیرە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە دواییەمین دۆخی پێکدادان لەو ناوچانەدا کرد.
-
هەسەدە دەستگیر کردنی 80 ئەندامی هەڵاتووی داعشی ڕاگەیاند
بەشی سووریا- هەسەدە رایگهیاند 89 ئەندامی هەڵاتووی داعشیان دهستگیر کردوهتهوه دوای ئهوهی ههوڵیانداوه له زیندانێکی حهسهکه ههڵبێن.
-
مەزڵوم کۆبانی:
هەموو شتێک لە گرتووخانەکەی حەسەکەدا لەژێر کونترۆڵە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات شکستهێنانی پەلامارەکەی داعش و دەستگیرکردنەوەی سەرجەم ڕاکردووەکانی ڕاگەیاند.
-
بەرپرسێکی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا:
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد خۆی نەکاتە دارەدەستی تورکیا
بەشی سووریا- بەرپرسێکی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا دەڵێت: ژمارەیێک لە ڕەوتە کوردییەکان لەناو ئەنەکەسە بوونەتە دارەدەستی تورکیا.
-
هێرشێکی مووشەکی لە عەفرین 36 بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- لە هێرشێکی مووشەکیدا لە شاری عەفرین لە کوردستانی سووریا 36 کەس کوژران و بریندار بوون.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
داگیر کرانی عەفرین، ئەنجامی سیاسەتەکانی PYD و PKK بوو
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: لە ئێستادا کوردستانی سووریا لە بارودۆخێکی سەختدایە و ئازادیی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لەژێر دەستی تورکیا تەنها لەڕێگای یەکڕیزیی ناوماڵی کوردەوە دەستەبەر دەکرێت.
-
هەسەدە ڕایگەیاند:
لەنیوەی ئەوەڵی ئەم مانگەدا تورکیا 225 هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر باکووری سووریا ئەنجام داوە
بەشی سووریا- هەسەدە لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیاوە بۆسەر کوردستانی سووریا ڕایگەیاند، توركیا لە ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥٥ جار هێرشیان کردووەتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:
دەرکردنی تورکیا لە عەفرین پێویستی بە ڕێککەوتنی نێونەتەوەییە
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەر بەو شێوەیە کە عەفرین بە ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی داگیر کرا، بۆ ئازاد کردنیشی پێویستی بە ئیرادەیێکی نێونەتەوەییە.
-
وڵاتانی ڕۆژئاوایی نایانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕووسیا ببنەوە
بەشی جیهان- دکتۆر ئان سپکهارد لەبارەی هۆکاری زیاتر نەبوونی پاڵپشتیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە هێزە کوردەکانی سووریا لەبەرامبەر داعشەوە بە کوردپرێسی وت: هیچ یەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی نایانەوێت ڕووبەڕووی هێزە ڕووسییەکان ببنەوە کە بەنیازی زیاتر کردنی نفووزی خۆیانن بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
کوردانی سووریا جارێکی دیکە بە، بەکارهێنانی منداڵان لەجەنگدا تۆمەتبار دەکرێن
بەشی جیهان- بەرپرسانی باڵای سەربازیی کوردی سووریا بەکار هێنانی منداڵان لە جەنگدا ڕەت دەکەنەوە بەڵام هەندێک لە ڕێکخراوەکان ئیدیعا دەکەن کە بەکار هێنانی منداڵانی سەرباز لەلایەن ۆێزە کوردییەکانی سووریاوە درێژەی هەیە هەرچەند کە بەکار هێنانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کەمی کردووە.
-
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PYD:
بە هیچ شێوەیێک گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە بیانی و ناوخۆییەکانی سووریا ڕەت ناکەینەوە
بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) دەڵێت: ئێمە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی وڵات هیچ کاتێک دەرگای دانوستانمان لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە لە سووریان دانەخستووە.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
هیچ هێرشێک بۆسەر سەربازەکانمان بهبێ وهڵام تێناپهڕێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری بەرگریی تورکیا کاردانەوەیب بۆ کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکەی نیشان دا وتی هیچ هێرشێک بهبێ وهڵام تێناپهڕێت.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا ڕایگەیاند:
ئەمریکا بە تورکیای وتووە خاکی سووریا بەجێبهێڵێت
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئەمریکییەکان بە تورکیایان وتووە کە بەپێی خشتەیێکی کاتی و بشێوەی هێدی هێدی خاکی سووریا چۆڵ بکات.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
پەیوەندی ڕێکخراو لەنێوان PYNK و PKK بوونی نییە
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند ڕۆژ بەرلەئێستا بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نیشتمانیی بەوانی وتووە کە ڕێککەوتن لەگەڵ حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد ناکات و ئەنەکەسە-یش وەڵامێکی لەمبارەوە نەبووە.
-
کوردەکانی سووریا کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە ڕادەستی دیمەشق دەکەن
بەشی جیهان- گۆڤاری ئینتلیێنت ئۆنلاین ڕایدەگەیەێنێت سەرەڕای دژاریەتیی ئەمریکا کوردەکان لەسەر کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە لەلایەن حکوومەتەوە لەگەڵ دیمەشق ڕێێکەوتوون.
-
دکتۆر «تارق خێرەکی» جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا:
ستراتێژیی ئەمریکا لەبارەی کوردستانی سووریا ڕوون نییە
بەشی سووریا- جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا دەڵێت: کشانەوەی بێ بەرنامەی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستانی سووریایشەوە.
-
گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست:
کوردانی سووریا هاوکاری کردن لەگەڵ دیمەشقیان هەڵبژاردووە
بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی دەنووسێت: کوردانی سووریا درێژە بە هاوکاری کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەدەن و نەوتی پێویستی دیمەشق دابین دەکەن و بۆ پاراستنی خۆیان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا لە سوپای سووریا کەڵک وەردەگرن.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سێ سهربازمان لهسهر سنووری سووریا كوژران
بەشی تورکیا- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ھێڵی سنووری ئورفا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران .
-
مەزڵووم کۆبانی:
ئەگەر کێشەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی چارەسەر بکرێن قەیرانی سووریا کۆتایی دێت
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت ئەگەر کێشەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی فۆران چارەسەر بکرێن قەیرانی سووریا کۆتایی دێت.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) تایبەت بۆ کوردپرێس؛
پەکەکە بۆ دانوستانی نێوان لایەنە کوردەکانی سووریا گێچەڵ دەنێتەوە
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: هەرچەند کە پەکەکە لە دانوستانی نێوان حزبە کوردەکانی سووریا دەستوەردان دەکات و گێچەڵ دەنێتەوە بەڵام بە بڕوای من لە کۆتاییدا بە هاوکاریی هێزە نێونەتەوەییەکان و ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دهۆک دەکرێت.
-
وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەهۆی بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسەتی ناوچەییەوە، ئاوڕ لە پرسی کورد نادەنەوە
بەشی جیهان- دکتۆر ڤارا ئێکاریووس کێلی لەبارەی ئاوڕنەدانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئەورووپا لەپرسی کوردەکانی تورکیا بە کوردپرێسی وت: خەمساردیی ڕۆژئاوا بۆ پرسە کوردییەکان بەهۆی دوو شتەوەیە یەکەم نیگەرانییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ناوچەیی لەوان هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی دووهەم بەرژەوەندیی ئابووری.