ئەمریکا هێرشی داعش بۆسەر گرتووخانەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ئیدانە دەکات

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشی داعشی بۆسەر گرتووخانەی غوێران لە شاری حەسەکە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هێرشەکەی داعش بۆسەر بەندیخانەی سناعە لە گەڕەکی گویرانی حەسەکە کە بەمەبەستی دەربازکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی ڕێکخراوەکە ئەنجام درا؛ نێد پڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا دژ بە پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

هەروەک ستایشی هێزەکانی سووریای دیموکراتیشی کردووە کە وەڵامدانەوەی خێرا و پابەندبوونی بەردەوامی بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە: لەگەڵ ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی تواناکانی داعشی بەشێوەیەکی گەورە لەئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی کەم کردۆتەوە، بەڵام هێشتا ڕێکخراوەکە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.

دەشڵێت: هێرشەکەی غوێران ئەوە دەردەخات کە پێویست دەکات ئەو وڵاتانەی چەکدارەکانی داعشیان لێوەهاتووە، هاوڵاتییە دەستگیرکراوەکانیان لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بگێڕنەوە و دادگاییان بکەن.

News Code 4816

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha