هەسەدە دەستگیر کردنی 80 ئەندامی هەڵاتووی داعشی ڕاگەیاند

بەشی سووریا- هەسەدە رایگه‌یاند 89 ئەندامی هەڵاتووی داعشیان ده‌ستگیر کردوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیانداوه‌ له‌ زیندانێکی حه‌سه‌که‌ هه‌ڵبێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ حه‌سه‌که‌ 89 ئەندامی هەڵاتووی داعشیان ده‌ستگیر کردوه‌ته‌وه‌، که‌ له‌ 20ی 1ی 2022 هه‌وڵیاندا له‌ حه‌سه‌که‌ هه‌ڵبێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، شانه‌کانی داعش له‌ گه‌ڕه‌کی زهور و له‌ باکووری زیندانی خوێران مه‌ده‌نیه‌کانیان وه‌ک قه‌ڵغانی زیندو به‌کارهێناوه‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر هاوڵاتی مه‌ده‌نیان شه‌هید کردووه‌ که‌ له‌ دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

شه‌وی رابردوش مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرجەم ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێرانیان دەستگیرکردوەتەوە، هەروەها توانیویانە یاخی بوونی چەکدارە زیندانیکراوەکان کۆنترۆڵ بکەن.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، سەرجەم شانە نووستووەکانی داعش بەشدار بوون لە هێرشکردنەسەر گرتووخانەکە تاکوو بتوانن چەکدارە زیندانیکراوەکان رزگار بکەن.

News Code 4803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha