وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سێ سه‌ربازمان له‌سه‌ر سنووری سووریا كوژران

بەشی تورکیا- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ھێڵی سنووری ئورفا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی درووستکراوی دەستی لە ھێڵی سنووریی ئاکچەکەلە کە لەو شوێنەدا چێندرابوو، سێ سەربازی تورکیا كوژران.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاو کراوەتەوە، تیایدا هاتووە: لە رێکەوتی 8ی کانوونی دووەمی 2022 لە ھێڵی سنووری نێوان ئاکچەکەلە/ئورفا، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی درووستکراوی دەستی کە لەو شوێنەدا چێندرابوو، سێ سەرباز بە ناوەکانی موراد ئالیاکورت، ئارتوغرول ئولوپنار و ئەنەس کۆچ كوژران.

News Code 4653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha