بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان بڵاویکردهوه، ئەمڕۆ یەکشەممە (23ی کانونی دوەمی 2022) مەسروور بارزانی لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاوتوێ کرد.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزتر کردنی هێڵەکانی بەرگری و توندتر کردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.
مهسروور بارزانی راشیگهیاند: "پێویستە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش".
Your Comment