هێرشێکی مووشەکی لە عەفرین 36 بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە

بەشی سووریا- لە هێرشێکی مووشەکیدا لە شاری عەفرین لە کوردستانی سووریا 36 کەس کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییانەی قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کردووە هێرشە مووشەکییەکە پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 20-01-2022 ئەنجامدرا و بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامدا 6 کەس کوژران کە دووانیان منداڵ بوون و نزیکەی 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها بەگوێرەی ئەو زانیارییانە خزاوەتە ڕوو هێرشەکە بووەتە هۆی سووتاندنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش.

هێرشە مووشەکییەکە لە کاتێکدایە، چوار ساڵ لەمەوبەر و لە 20-01-2018دا سوپای تورکیا و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆسەر عەفرین دەستپێکرد و لە 18-03-2018دا شارەکە کۆنترۆڵ کرا.

News Code 4794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha