کوردەکانی سووریا کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە ڕادەستی دیمەشق دەکەن

بەشی جیهان- گۆڤاری ئینتلیێنت ئۆنلاین ڕایدەگەیەێنێت سەرەڕای دژاریەتیی ئەمریکا کوردەکان لەسەر کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە لەلایەن حکوومەتەوە لەگەڵ دیمەشق ڕێێکەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو دەروازەی گرینگی سێماڵکا و ئەلوەلید کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەردایە بەهۆی کێشەکانی نێوانیان، داخراون. بەڵاو گۆڤاری ئەمنیی ئینتلیێنت ئۆنلاین باس لە کرانەوەی سنوورەێکی دیکە دەکات لەنێوان سووریا و عێراقدا کە پێشتر داخرابوو.

ئەم گۆڤارە ئیدیعای کردووە کە دەروازەی یەعرووبیە کە لەژێر کونترۆڵی کوردانی سووریادایە بەپێی ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندی دەکەوێتە ژێر کونترۆڵی هێزەکانی حکوومەتی سووریا بەڵام کوردەکان دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.

ئینتلیێنت ئۆنلاین باسی لە دژایەتیی ئەمریکا کردووە لەگەڵ ڕادەست کردنی کۆنترۆڵی ئەو دەروازەیە بە حکوومەتی سووریا بەڵام بە ڕواڵەت ئیدارەی خۆسەر بەهۆی ئەو کێشانەوە کە بەبۆنەی داخرانی سێماڵکا تووشی بووە تەبایی خۆی لەگەڵ ڕادەست کردنی ئەو دەروازەیە بە حکوومەتی سووریا ڕاگەیاندووە.

گۆڤارەکە ڕاشیگەیاندووە ڕادەستر کردنی کونترۆڵی دەروازە یەعرووبیە بە هێزەکانی حکوومەتی سووریا کاریگەریی دەبێت لەسەر لاواز بوونی پێگەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا.

News Code 4690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha