بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فهرماندهیی هێزهکانى سووریاى دیموکرات ڕاگهیهندراوێکیان بڵاو کردهوه که تێیدا هاتووه، لە کاتێکدا هێزەکانمان لە بەرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بەرخۆدانی دەکەن، چەتەکانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر زیندانی سەناعە لە حەسەکە ئەم زیندانە گەورەترین زیندانە لەو ناوچەیە کە چەتەکانی داعشی تێیدا بێت ئەم زیندانە تەنیا مەترسیدارترین زیندان نییە بۆ هەرێمەکانمان بەڵکوو مەترسیدارە بۆ ئاسایشی هەموو جیهان.
ههسهده هێماى بۆئهوهش کردووه، بەپێی دانپێدانانی هەندێک لە چەتە هێرشبەرەکان کە دەستگیرکراون بەلایەنی کەمەوە 200 چەتەی خۆکوژ دەستیان هەبووە لەو هێرشانەدا کە هەندێکیان لەسەرێکانی و تیل عوبەید و هەندێکیش لە عێراقەوە هاتوون و لەگەڕەکی غوێران نیشتەجێ بوون ڕۆژی 20ی کانوونی یەکەم لە دەوروبەری کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارە دوای شەش مانگ لە ئامادەکاری بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر زیندانەکە، لەگەڵ ئەوەدا چەتەکانی زیندان هێرشیان کردە سەر ستافەکانی زیندان وەک تەندروستی و چێشتلێنان و ئاسایش و هەوڵی هەڵهاتنیاندا تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی چارەنووسی ئەو کارمەندانەوە بەدەست نەخراوە.
ههر له ڕاگهیهندراوهکهدا هاتووه، هەوڵدانی چەتەکان بۆ هەڵاتن سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام هەندێک لە چەتەکان توانیان لە تەنیشت زیندانەوە بگەنە بینای فاکەڵتی ئابوورى، بەڵام هێزەکانمان دەوروبەری زیندان و ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، بەڵام شەڕی سەختی سەرەکی لەگەڵ ئەو شانانەی کە لە دەرەوە هێرشیان دەکرد و شەڕیان کرد لە گەڕەکی غوێرانی شەرقی و لە گەڕەکی زهور و لە مەیدانی پانارۆما پێکدادانی سەخت ڕوویدا و تا ئێستا زۆربەی ئەو شانە هێرشبەرانە تێکشکێنراون جارێکی تر لە گەڕەکی غوێران دەست بەسەر هەندێک لە پەناگەی نهێنی و چەکی قورسدا گیرا.
لهبارهى دهرئهنجامى شهڕهکه ههسهده دهڵێت، لە ئەنجامدا ئێستا زیندانەکە لە ژێر دەستی هێزەکانماندایە و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر و هەوڵی هەڵاتنیان شکستی هێناوە لە لایەکی دیکەوە هێزەکانمان ئێستا کار دەکەن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ناو زیندانەکە دابمەزرێننەوە و شەڕی ئێمە لە دژی خۆکوژی چەتەکانی داعش کە هێرشیان کردە سەر زیندانەکە بەردەوامە لەم 2-3 ڕۆژەدا زیاتر لە 150 چەتەی هێرشبەر و 15 چەتە کە ویستویانە لە زیندان ڕابکەن و لەگەڵ هێزەکانماندا پێکدادانیان ئەنجامدا کوژران کۆی گشتی 175 چەتە کوژران.
ههسهده بهم شێوهیه باس له زیانهکانى خۆیان دهکات “لەم 3 ڕۆژەدا 27 شەڕڤانمان قارەمانانە شەهید بوون ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پاککردنەوەمان دەستپێکردووە، بە بەشداری 10 هەزار شەڕڤانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دژی داعش دەستپێدەکەین ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکانی حەسەکە و ڕەقە و دێرەزۆر لە دژی شانە نهێنییەکانی داعش".
ههسهده ڕوو لهخهڵکى ناوچهکه دهڵێت، هێزەکانمان هێشتا بەردەوامن و بۆ ئەو مەبەستەش خواستی ئێمە یارمەتیدانی گەلەکەمانە لە حەسەکە و هەموو هاوڵاتیانمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا هێزەکانمان ئێستا زۆر بە وریاییەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیان نەگەیەنن چوونکە چەتەکان لەناو هاوڵاتیانی شارۆچکەی غوێران خۆیان حەشارداوە، بەپێی لێدوانی هەندێک لەو دەستگیرکراوانەی داعش بەرپرسەکانیان لای تورکیان و لەناوچە داگیرکراوەکانی وەک سەرێکانی".
لهکۆتاى ڕاگهیهندراوهکه هاتووه، هەندیکی دیکە لە چەتەکان لە ڕومادی عێراقەوە هاتوون و جێی سەرنجە لە کاتێکدا هێزەکانمان لەگەڵ داعشدا مامەڵەیان دەکرد و هێزەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانیان هێرشیان کردە سەر بنکە و پێگەکانی هێزەکانمان لەسەر هێڵی عەین عیسا و بووە هۆی شەهیدبوونی سێ شەڕڤان هەروەها گردبوونەوە و هێرش بۆ سەر هێڵی تل تەمر و ئەبوڕەسین هەیە هاوکات ئەم هێرشانە و هێرشەکانی داعش پێکەوە مانادارن بەڵام وەک هێزەکانی هەسەدە لە ئێستاوە بە فیداکارییەکی گەورە لە دژی هەموو شێوەکانی هێرشەکان هەرێم و گەلی خۆمان دەپارێزین.
Your Comment