بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانی لە توویتێکدا، سەرکەوتنی هێزەکانیانی لە تێکشکاندنی پەلامارەکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی بۆسەر گرتووخانەی "حەسەکە" و دەستگیرکردنەوەی سەرجەم ئەو چەکدارانەی داعشی ڕاگەیاند، کە لەزیندانەکە ڕایانکردبوو.
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات نووسیویەتی: داعش زۆرینەی شانە نووستووەکانی لە هەوڵێکدا بۆ ڕێکخستنی راکردن لە گرتووخانەی حەسەکە کۆکردەوە، ئەویش لەڕێگای کەسانی خۆکوژ و ئەنجامدانی سەرهەڵدانی زیندانییەکان لەناو گرتووخانەکەدا.
عەبدی دووپاتی دەکاتەوە، کە شەڕی ئەوان دژ بە داعش بەردەوامە و تا هەموو تاوانباران نەخەنە کونجی زیندانەوە ناوەستن.
Your Comment