هەرێمی کوردستان
-
ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان؛
تورکیا هەڕەشەیە بۆسەر هەموو کوردێک
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: دەبێت هەموو دەفرایەتییە دیپلۆماسییەکانمان لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا بخەینە کار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی عێراق.
-
وەڵامی توندی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی:
دەستدرێژی بۆسەر هەرێمی کوردستان باجی قورسی دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی، هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبارکرد کە "ژمارەیەک گرووپی چەکدار بۆ تێکدانی عێراق رادەهێنێت"، لە بەیاننامەیەکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وەڵامی دایەوە و رایگەیاندووە، "تۆمەتی بێ بنەمای هەڵبەستراون" و دەشڵێت، "هەر دەستدرێژییەک بۆسەر هەرێمی کوردستان، باجێکی قورسی دەبێت".
-
نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى بهلژيکا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى ههرێمى کوردستان، پێشوازىی له فيليب ڤاندین بولک، باڵيۆزى بهلژيکا له ئوردن و عێراق کرد.
-
فەرماندەیێکی باڵای عێراق: دۆخی قەزای شنگال ئارامە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی لیوای 72ی فیرقەی 20ی سوپای عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دۆخی ئەمنی قەزای شنگال ئارامە.
-
شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتە شنگال
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق سەردانی شنگالیان کرد.
-
بابەشێخی ئێزدییان داوا لە بەغدا-هەولێر دەکات شەڕی چەکداری لە شنگال دوور بخەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بابەشێخی ئێزدییان دەڵێت داوا لە حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا دەکەین چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی شنگال بدۆزنەوە.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان:
ئامادەین ڕووبەڕووی هەر چەشنە هەڕەشەیێک ببینەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئیدارەی خۆسەر خۆی ئامادە کردووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر چەشنە مەترسیەک و هەم لە باری سیاسی و دیپلۆماتیکەوە هەم لە بواری کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە هەڕەشەکان بە جیدی دەزانێت.
-
سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی کوردستان:
حوکمڕانانی پارتی و یەکێتی ناسۆری خەڵکیان زیاد کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی كۆمهڵی دادگهریی کوردستان ڕایگەیاند حوکمڕانانی هەردوو حزبی دەیەڵاتداری هەرێمی کوردستان ناڕەحەتی و ناسۆری خەڵکیان زیاد کردووە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: سێ پێشنیاز بۆ باش کردنی دۆخی دارایی سلێمانی دراوەتە پارتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، بۆ باش کردنی دۆخی دارایی و نەهێشتنی کێشەی دواکەوتنی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، سێ پێشنیازیان داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان: بەهیچ جۆرێک ریزبەندی حزبی بۆ شەهیدانی دژ بە داعش نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو کردبێتەوە.
-
پەرلەمانتارێکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:
پارتی و یەکێتی لە دوژمن خراپتر بە کورد دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی بەمە تۆمەتبار دەکات کە بە هاوبەشی پارە و داهاتەکانی هەرێم دابەش دەکەن.
-
كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئهمریكى له ههرێم كشایهوه
بەشی جیهان- كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئهمریكى ڕایگەیاند دۆزینەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتیی پیرمام لە باکووری ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامی نەبووە بۆیە ههرێمى كوردستانى جێهێت.
-
بارەگای بارزانی: پەیوەندیی نێوان مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر لە ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانەدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکى سەبارەت بە وەڵام نەدانەوەى پەیوەندییەکی تەلەفۆنى مەسعوود بارزانى لەلایەن موقتەدا سەدرەوە بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی.
-
پەیامی ماڵئاوایی باڵیۆزی ئێران لە عێراق/ ئایندەیەکی گەش چاوەڕوانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان دەکات
بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەهۆی تەواوبوونی کارەکانی، پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاو کردەوە و دەڵێت لەماوەی کارکردنیدا رۆژانی قورس و ئاسانیشی بەڕێکردووە.
-
بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر لە پرسی هەناردەکردنی گاز حیسابمان بۆ نەکرێت، تێکیدەدەم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردوە ئەگەر لە پرسی هەناردەکردنی گاز حیسابمان بۆ نەکرێت، تێکیدەدەم.
-
ئەردۆغان: تا لەناو بردنی سەرجەم پێگەکانی پەکەکە، ئۆپەراسیۆنەکانمان درێژەی دەبێت
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی هێزە تایبەتییەکانی وڵاتەکەی دژی چەکدارانی پەکەکە بەردەوامیی دەبێت.
-
یەکێتیی نیشتمانی و یەکگرتووی ئیسلامی جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
لە پارێزگای دهۆک دەستمان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماددەی تەقینەوە و کەلوپەلی سەربازیی پەکەکە-دا گرت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماددەی تەقینەوە و کەلوپەلی سەربازییدا گرتووە کە پەکەکە ویستوویەتی لە هەرێمی کوردستان بەکاری بهێنێت.
-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان:
یەکێتی نیشتمانی مووچەخۆرانی سلێمانی وەک کارتی گوشار بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار بەکار دەهێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، یەکێتی مووچەخۆرانی سلێمانی وەک کارتی گوشار بەکاردەهێنێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-ی ڕاگەیاند.
-
بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهکانی دهرهوهی حکوومهتی ههرێم:
هەولێر ههوڵ دهدات ببێته بهشێک له نهخشهی نوێی جیهانیی وزه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهکانی دهرهوهی حکوومهتی ههرێمی کوردستان جەختی کردەوە هەولێر ههوڵ دهدات ببێته بهشێک له نهخشهی نوێی جیهانیی وزه.
-
پەکەکە هەڕەشە دەکات کە شەڕ دەباتە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا
بەشی تورکیا- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی هێرش بکاته سهر گهریلا، لهو کاتهدا ههموو شارەکانی هەرێم دهبێته گۆڕهپانی شهڕ.
-
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران:
ئێران ئامێری شوشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشەکان لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان زۆر پێویستی بە ئامێری شوشتنی گورچیلە هەیە و بڕیارە وڵاتی ئێران ئەو ئامێرە دابین بکات و ڕاهێنان بەو فەرمانبەرانەش دەکات کە کاری پێ دەکەن.
-
موقتەدا سەدر: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق بەناحەق و بێ پاساوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتهدا سهدر لهپهیامێکدا رایگهیاند، تورکیا بهناحهق و بهبێ پاساو هێرشی کردوهته سهر خاکی عێراق.
-
میدیاکانی تورکیا:
گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان پرسی هەناردەکردنی غازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا
بەشی تورکیا- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و میدیاکانی تورکیاش دەڵێن گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە پرسی هەناردە کردنی غازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا.
-
مەسعوود بارزانی:
ئەنفال یەکێک لە تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراقە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، تاوانی ئەنفال یەکێکە لە تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراق کە ئامانج لێی تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو.
-
پاش داخوازیی مەسروور بارزانی بە فەرمانی مەسعوود بارزانی کەناڵی ڕووداوی سەر بە نێچیرڤان بارزانی بایکۆت دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی بە برووسکەیەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئاگادار دەکاتەوە بایکۆتی کەناڵی رووداوی سەربە نێچیرڤان بارزانی بکەن.
-
ئەمریکا هەوڵ بۆ سەرمایەدانانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی جیهان- 10 کۆمپانیای ئەمریکی لەمدواییانەدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ تاوتوێ کرنی دەرفەتی نوێی سەرمایەدانیان لە هەرێم.
-
پێشنیارێکی مەسعوود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئاشکرا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، مەسعوود بارزانى بە بافڵ تاڵەبانى وتووە ئەوان سوورن لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار و دواى بەدەستهێنانى ئەو پۆستە ئامادەن لەگەڵ یەکێتى قسە بکەن کە چیان لەبەرانبەردا پێ دەدەن.
-
تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە تەرمی پێنج کۆچبەری کورد بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.