بارەگای بارزانی: پەیوەندیی نێوان مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر لە ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانەدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکى سەبارەت بە وەڵام نەدانەوەى پەیوەندییەکی تەلەفۆنى مەسعوود بارزانى لەلایەن موقتەدا سەدرەوە بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاندووە،  ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە روونکردنەوەکەیدا بارەگای بارزانى رایگەیاندووە، لە ژمارەیەک میدیای عێراقی و کوردستانی هەواڵێکی ناڕاست بڵاو کراوەتەوە کە گوایە موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەکانی مەسعوود بارزانی ناداتەوە.

بارەگای بارزانى جەختی کردوەتەوە، ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شکست و دواکەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.

هەرەوەها ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەکیش بۆ کەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاو کردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.

News Code 5853

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha