یەکێتیی نیشتمانی و یەکگرتووی ئیسلامی جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری ئەو حزبە لەگەڵ شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و حامید حاجی غالید ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی کۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە كراو جەختیش كرایەوە كە عێراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسی و دابڕانی لایەنە سیاسیەكاندا تێدەپەڕێت و ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان بارودۆخەكەی گەیاندۆتە بنبەستێكی نەخوازراو كەجێی نیگەرانیە حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تێدەپەڕێت و تائێستا هیچ هەنگاوێكی جدی نەنراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەموو ئەو یاسا و پرسانەشی كە ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە بە ڕێككەوتن تێپەڕێندرێت.

لەكۆتای دیدارەكەدا جەختكرایەوە كە خزمەتگوزارییەكان و بژێوی ژیان و دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئاستێكی زۆر خراپدایە و دەسەڵات بەرپرسە و ئەركی سەرەكیەتی بەجدی چارەسەری بكات، ناكرێت ئەو فەرمانبەرانەی كە ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی وڵات و دامودەزگاكان بەخشیوە و خانەنشین بوون لە ئێستادا بێڕێزیان بەرانبەر بكرێت لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان و لەپێناو وەرگرتنی مووچە گیان لەدەست بدەن.

News Code 5842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha