بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنیی شارەکە دوای پێکدادانەکانی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە بەیانیی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە یاوەریی شاندێکی باڵای سەربازیی گەیشتنە قەزای شنگال.
ماوەی چەند ڕۆژێکە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال – یەبەشە بەردەوامە، بەوهۆیەوە لەناو هێزەکانی هەردوولادا قوربانی هەن.
حکوومەتی عێراق داوای چۆڵ کردنی شنگال دەکات لەلایەن یەبەشەوە، یەکینەکانی بەرخودانی شەنگالیش ڕەتیدەکاتەوە ناوچەكە چۆڵ بکەن.
Your Comment