ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: سێ پێشنیاز بۆ باش کردنی دۆخی دارایی سلێمانی دراوەتە پارتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، بۆ باش کردنی دۆخی دارایی و نەهێشتنی کێشەی دواکەوتنی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، سێ پێشنیازیان داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "داهاتی نەوت بە تایبەت لە سێ مانگی رابردوودا کە نرخی نەوت بەرزبووتەوە، دەتوانێت مووچەی پێبدرێت و یەکێک لە پێشنیازەکانمان ئەوەبووە کە تەواوی مووچە لە داهاتی نەوت بدرێت. ئەوەی لە دوای دانی مووچە دەمێنێتەوە ئینجا بۆ پڕۆژەکان و خەرجییەکانی دیکە بێت".

پێشنیازی دووەم، بە گوتەی عیزەت سابیر ئەوەیە کە 43%ـی داهاتی نەوت، 43%ـی ئەو پارەیەی بەغدا دەینرێت و 43%ـی کۆی داهاتی هەموو هەرێمی کوردستان دوای کۆکردنەوەی، بدرێتە سلێمانی بۆ مووچە و پڕۆژەکان؛ عیزەت سابیر ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کاتە سلێمانی کۆی داهاتی نێوخۆ دەخاتە نێو گەنجینەی حکوومەتەوە.

عیزەت سابیر سەبارەت بە پێشنیازی سێیەمی حیزبەکەی گوتی، 50%ـی داهاتی نێوخۆی سلێمانی بۆ مووچە خەرجبکرێت و 50%ـی دیکەی بۆ پڕۆژەکان و خەرجی دەرمان و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوورەکە خەرجبکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین مووچە دوادەکەوێت، ئەوەش ناکۆکی زیاتری خستووەتە نێوان دوو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانەوە و یەکتر بە هۆکارەکەی تۆمەتبار دەکەن.

News Code 5859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha