بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەراسیمێکی بەربانگدا بۆ ژمارەیەک لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئیستانبوڵ باسی لەوەکرد، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی چنگی-قفڵی سوپای وڵاتەکەیان لە باکووری عێراق 60 چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای وڵاتەکەیان لە ئۆپراسیۆنەکەی دژی پەکەکە بەردەوام دەبێت تا "سەرجەم پێگەکانیان لەناو دەبەین"، لەماوەی 10 رۆژی ئۆپراسیۆنی چنگی-قفڵیشدا 5 سەربازیی وڵاتەکەیان کوژراون.
شایانی باسە 17ی نیسان سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێی لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
Your Comment