ئێران ئامێری شوشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشەکان لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات

بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان زۆر پێویستی بە ئامێری شوشتنی گورچیلە هەیە و بڕیارە وڵاتی ئێران ئەو ئامێرە دابین بکات و ڕاهێنان بەو فەرمانبەرانەش دەکات کە کاری پێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: ''وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڕیاری داوە ئامێری شوشتنی گورچیلە وەکوو دیاری پێشکەشی هەرێمی کوردستان بکات".

ناوبراو ئاشکراشی کرد: ''بۆ ھەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان دوو ئامێر و بۆ ئیدارە سەربەخۆکانیش ئامێرێک دابین دەکرێت و ژمارەیەک کارمەندی وەزارەتی تەندروستییش ڕەوانەی ئێران دەکرێن، تاوەکوو ڕاهێنان لەسەر بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە بکەن".

عەبدوڵا ئاکرەیی دابین کردنی ئەو ئامێرانەی بە خزمەتێکی باش بۆ نەخۆشخانەکانی گورچیلە لە هەرێمی کوردستان وەسف کرد و گوتیشی: ''وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو بڕیارە دەکات".

بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی گورچیلە بۆ چارەسەر دەچنە ئێران، بۆیە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەم ئامێرانە بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

News Code 5767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha