بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مژدە مەحموود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر ئەو شەڕە جنێوەی نێوانیان، بۆئەوەی خەڵک مەشغوڵی شەڕە دەنوکەکەیان بێت و لە ژێرەوەش مانگانە هەردوو حیزب بە شەریکی خەریکی دزینی سەدان ملیۆن دۆلار بن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پارتی و یەکێتی دوو حزبی دزن و دزیش بازاڕی شێواوی دەوێت.
مژدە مەحموود دەشڵێت: بە ڕاستی ئەم دوو حزبە لە بەدئەخلاقیدا هیچ سنوورێکیان نەهێشتووەتەوە و لە دوژمن خراپتر بەم میللەتە دەکەن.
Your Comment