گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان پرسی هەناردەکردنی غازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا

بەشی تورکیا- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و میدیاکانی تورکیاش دەڵێن گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە پرسی هەناردە کردنی غازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا لەبارەی تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایانگەیاند، گرنگترین تەوەری سەردانەکەی مەسروور بارزانی و شاندەکەی یاوەری پرسی هەناردەکردنی غازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا لەڕێگای تورکیاوە.

هەر لەمبارەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کراوە و جەخت لە فراوان کردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کراوەتەوە.

سەرچاوە: NRT

News Code 5726

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha