-
ناکۆکیی نوێی پارتی و یەکێتی لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکانە
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق یەکێتیی بە دوو باڵەوە لە هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتیدایە لەگەڵ گۆڕان- کۆمەڵ- یەکگرتوو؛ پارتیش سۆسیال دیموکرات- شیوعی- زەحمەتکێشان و چەند لایەنێکی تری کۆ کردەوە بۆ هەمان مەبەست، پارتی دەڵێت "لە لەگەڵ خیانەتکارانی ۱۶ی ئۆکتۆبەر هاوپەیمانێتی ناکەین"، هەردوو حزب هێشتا کێشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان بەلادا نەخستووە، چونەتە ناو کێشمەکشێی هەڵبژاردن لە کەرکووک.
-
لە ماوەی یەک ساڵدا ۱۳۰۰ منداڵ لە سووریا وەکوو سەرباز بەکار هێنراون
بەشی جیهان- ڕێکخراوی ستیمسۆن ئیدیعای کردووە بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئێستاکەش منداڵان وەکوو سەرباز و هێزی شەڕکەر بەکار دێنن.
-
تورکیا سوورە لەسەر ڕادەستکردنەوەی لایەنگرانی PKK لەلایەن سویدەوە
بەشی جیهان- بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت: ئەنقەرە داوای لە سوید کردووە پێش کۆبوونەوەی ناتۆ دەست بە ڕادەستکردنەوەی لایەنگرانی پەکەکە بە تورکیا بکات.
-
پەیمانگای ئەمریکی واشنتۆن:
ناکۆکیەکانی پارتی یەکێتی کوردی ملکەچی بەغداد کرد
بەشی جیهان- پەیمانگای ئەمریکی واشنتۆن لە ڕاپۆرتێکی کورتدا، بەشێک لە گرینگترین دەرئەنجامەکانی ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستۆتە ڕوو و نووسیویەتی کە لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان ئەو دوو حیزبە، پێگەی کورد لە ئاستی ناوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا لاواز بووە.
-
ڕێوشوێنی نوێی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتیی بیانی کە لە دەست پێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بێهیوا بوونە بەدوای دۆزینەوەی کڕیاری ناوخۆییدان.
-
شرۆڤەکارن لێکیدەدەنەوە؛
پاشهاتەکانی کۆتاییهاتنی ئاگربەست و دەست پێکردنەوەی چالاکیی سەربازیی پ.ک.ک
بەشی جیهان- شرۆڤەکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بڕوایان وایە یەکێک لە دەرئەنجامەکانی دەست پێکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکان لەلایەن پەکەکەوە زیاد بوونی گوشارەکانە بۆ سەر ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و زیاتر بوونی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیایە لە دژی کوردەکانی سووریا.
-
هەرێمی کوردستان بەبێ کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆر ۴۰%ی داهاتە نەوتییەکانی لەدەست داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پرۆژەیاسای بوودجەدا هەردوو کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆری لەدەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەندەوە، بەرهەمی ئەم دوو کێڵگەیە رێژەی ۴۰%ی تێکڕای نەوتی بەرهەمهێنراوی کوردستان پێکدەهێنن، واتا لە کۆی ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، نزیکەی ۱۶۰ هەزار بەرمیل لەم دوو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێن.
-
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی جێگرەکانی، بۆ تاوتوێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
-
یەکێتی هەوڵ دەدات پشکی سلێمانی لەناو بوودجەی فیدراڵدا جیا بکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دراو میدیا لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی بوودجەی ڕاستەوخۆ لە بەغدا دەنووسێت: وەفدی یەکێتیی لە بەغداد بەڵێنی ئەوەی لە لایەنە شیعەکان وەرگرتووە پشتیوانی جیابوونەوەی دارایی سلێمانی بکەن لەناو بوودجەی فیدراڵدا.
-
فرانسپرێس:
خەڵکی سڤیلی هەرێم قوربانیی سەرەکیی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیان
بەشی جیهان- ئاژانسی فرانسپرێس لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، بەشێک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی شەڕی PKKوە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە گەمارۆ دراون و چەندین جار ئاگر بەردراوەتە کێڵگە و ماڵەکانیان.
-
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید:
تورکیا مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دیاری کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکوومەتی کوردستان سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکەن بۆ باس کردنی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
-
میدیاکانی پارتی باس لە هەوڵێکی نوێ دەکەن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرەکانی یەکێتیی لە حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی پارتی باس لە پڕکردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەن لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی و تیمەکەیەوە.
-
دۆخی نالەباری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
بەشی جیهان- ناوەندیی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا لەبارەی پاشهاتەکانی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و سەرچاوەکانی خۆراک لە دوو ناوچەی کوردنشینی شاری حەلەب لە سووریا هۆشداری دا.
-
کوردەکان ڕەتی دەکەنەوە کە لە دژی ڕووسیا هاوکاریی ئۆکراینایان کردبێت
بەشی جیهان- بەڵگەنامەیەکی نهێنی هەواڵگریی ئەمریکا باس لەوە دەکات، هەواڵگری سەربازیی ئۆکراینا پلانی دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی نهێنی دژی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا بە هاوکاری هێزە کوردییەکان.
-
لێکۆڵینەوەی پەیمانگای واشنتۆن:
کوردەکان لە هەڵبژاردنی ۲۰۲۳ی تورکیا چ دەورێک دەبینن
بەشی جیهانی- پەیمانگای واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دووری نازانێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی دابێدا هانا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ببات ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی ڕۆڵی کورد لە تورکیا.
-
میدل ئیست ئای:
تورکیا و عێراق داوای یاسایی خۆیان لەسەر یەکتر دەبەنە ئەمریکا
بەشی جیهان- گۆڤاری میدل ئیست ئای، ئیدیعا دەکات عێراق داوای لە واشنتۆن کردووە لە سەروەت و سامانی ئەنقەرە لە ئەمریکا غەرامە 1 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارییەکەی تورکیا کە لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاوە خەرج بکرێت، ئەمەش بەهۆی هەناردەکردنی ئارەزوومەندانە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لەلایەکی دیکەوە تورکیاش هەوڵدەدات داوای یاسایی هاوشێوە لە ئەمریکا تۆمار بکات بۆ بەدەست هێنانی 500 ملیۆن غەرامەی بەغدا لە سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە لە ئەمریکا.
-
دوو ڕێکخراوی نێونەتەوەیی هۆشداری دەدەن:
پاشهاتەکانی نەبوونی متمانە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق
بەشی جیهان- ڕێکخراوی برایان و پەیمانگای توێژینەوەکانی جەنگ هۆشدارییان داوە نەبوونی متمانە بەیەکتر و ناهەماهەنگیی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لەناوچە کێشەلەسەرەکاندا.
-
گۆڤارێکی ئەمریکی ئیدیعا دەکات:
ئەمریکا لە گواستنەوەی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاریی کوردەکانی سووریا دەکات
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری کرەدڵ-ی ئەمریکی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕن لە گواستنەوەی نەوتی ئەو ناوچانەدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.
-
بۆچی سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هێشتا دەستی پێنەکردۆتەوە
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیو عەرەب، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەمە دەکات کە سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ناکۆکی لەسەر دەسەڵاتدارێتیی پارە هەڵگرتن لە هەژماری نەوت و خاوەندارێتی بۆری نەوتیی کەرکووک-جەیهان ڕێگری کردووە لە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق:
هیچ دژایەتییەک لەنێوان دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: دەمەقاڵێی نێوان هەردوو حزبی کوردستانی پێش هەموو هەڵبژاردنێک فراوانتر دەبن، بەڵام دوای هەڵبژاردن هەردوو حزب هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنێن.
-
وردەکارییەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە زاری مەزڵووم کۆبانییەوە
بەشی جیهان- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت هێرشی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پلانی تورکیا بووە بۆ تیرۆر کردنی ئەو و ئاشکرای کرد لە کاتی هێرشەکەدا ئیلهام ئەحمەد و ژمارەیەکی تر لە کەسایەتیی سیاسییەکانی کوردی سووریا نزیکی شوێنی بەرکەوتنی مووشەکەکە بوون.
-
ئەمریکا بەئامانج گرتنی کاروانی مەزڵۆم کۆبانێی لە سلێمانی پشتڕاست کردەوە
بەشی جیهان- بەرپرسانی ئەمریکی بە ووڵ ستریت ژۆرناڵیان وتووە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر کاروانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
-
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق:
هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان ئێران و عێراق دروست دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕێککەوتنێکی هێڵی شەمەندەفەری لەنێوان عێراق و ئێران راگەیاند.