هەسەدە
-
ئاسایشی هەسەدە لە گوندەواری قامشلۆ گەمارۆی بازگەیەکی حکوومەتی سووریای دا
بەشی سووریا- لە وەڵامی گەمارۆدانی گەڕەکە زۆرینە کوردەکان لە حەڵەب و ناوچەی کامپەکانی ئاوارەکانی عەفرین لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی سووریاوە، ئاسایشی ڕۆژاوا بازگەیەکی حکوومەتی سووریای گەمارۆ دا.
-
ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕابگرێت
بەشی جیهان- یاریدەدەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە تورکیا کرد هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا ڕابگرێت، کە مەترسیی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریکا هەیە.
-
بەرپرسانی کوردستانی سووریا ۵۰ چەکدار و ۱۷۰ خێزانی داعشیان ڕادەستی عێراق کردەوە
بەشی سووریا- ۵۰ تیرۆرستی داعش و ۱۷۰ زیندانی دیكەی كەسوكاری چەكدارانی رێكخراوەكە لە كەمپی هۆڵەوە ڕادەستی عێراق کرانەوە.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ۴ ئۆپەراسیۆندا ۸ ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد
بەشی سووریا- ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند ۸ ئەندامی رێکخراوی داعش لە میانی چوار ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا، لە حەسەکە و دێرەزوور و مەنبج، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراون.
-
سێ ئەندامی SDF لە هێرشی شانە نووستووەکانی داعشدا بریندار بوون
بەشی سووریا- لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور سێ ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بریندار بوون.
-
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆ ئۆکلاهاما:
کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە
بەشی جیهان- دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
-
هەسەدە ڕوونکردەنەوەیەک لەبارەی کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا، بڵاو دەکاتەوە
بەشی سووریا- لەپاش پهیامهکهى سەرۆکی تورکیا لەسەر کوژرانى ئەبوو حسێن ئەلقوڕەیشی؛ بەرپرسێکى باڵاى ههسهده ڕوونکردنهوهیهک لهوبارهیهوه بڵاو دهکاتهوه.
-
شەڕڤانێکی هەسەدە لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی یەکێک لە شهڕڤانهکانی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لهدهست داوه.
-
کوردەکان بژاردەیەکیان نییە جگە لە ئاشتی لەگەڵ دیمەشق
بەشی جیهان- میشڵ جۆنسن بڕوای وایە کە کوردەکانی سووریا جگە لە ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێگایەکی دیکەیان لەبەردەست نییە، ئەوەش با ئاوڕدانەوە لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.
-
ئەندامێکی هەسەدە بەهۆی هێرشی درۆنەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- فڕۆكهیهكى بێ فڕۆكهوانى توركیا ئۆتۆمبێلى ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی له سنوورى كۆبانێ كرده ئامانج.
-
کوردەکان ڕەتی دەکەنەوە کە لە دژی ڕووسیا هاوکاریی ئۆکراینایان کردبێت
بەشی جیهان- بەڵگەنامەیەکی نهێنی هەواڵگریی ئەمریکا باس لەوە دەکات، هەواڵگری سەربازیی ئۆکراینا پلانی دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی نهێنی دژی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا بە هاوکاری هێزە کوردییەکان.
-
هەسەدە چوار بەرمیل زێڕی لە شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرکردەی پێشووی داعش دۆزیەوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو باخەی پێشتر ئهبووبهکر بهغدادی لێی دهمایهوه، دهستیان بەسەر چوار بهرمیل زێڕ و ملیۆنێک دۆلاری ئهمریکیدا گرت.
-
ناوەندی ڕاگەیاندنی:
هێزە کوردەکانی سووریا سەرکردەیەکی باڵای داعشیان دەستگیر کرد
بەشی سووریا- یەکە تایبەتەکانی هەسەدە سەرۆکی شانە تیرۆریستییە چالاکەکانی ڕێکخراوی داعشیان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیر کرد.
-
هەسەدە ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ دیمەشق ڕاگەیاند
فەرماندەی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات ڕایدهگهیهنێت "پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەیە". مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیمووکرات سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕوونی کردەوە، پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە و دەشمانەوێت پەرەی پێبدەین. ناوبراو جەختی کردەوە کە هەسەدە هێزێکی سووریایە و بەشێکە لە سیستمی بەرگری کردن لە ناوچەکانی وڵاتەکە و ژمارەی چەکدارەکانیشی 100 هەزار زیاترن". فهرماندهی گشتیی ههسهده وتیشی "دژی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی دیکە نیین و پشتیوانیی لەچارەسەری سیاسییانەی کێشەکانی سووریا دەکەین". کۆبانی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند بە مەرجی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و گۆڕانی دیمۆگرافی و ڕاگرتنی هێرشەکان، ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەنقەرە.
-
ڕۆژنامەی حورییەت: سلێمانی خراوەتە لیستی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە
بەشی تورکیا- ڕۆژنامەیەکی تورکی دەڵێت شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ لیستی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە باكووری عێراق زیاد کراوە.
-
فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات:
دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بدەین
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزهكانى سوریاى دیموكرات ڕایدهگهیهنێت "پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەیە".
-
ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى:
هاوپەیمانان تورکیایان لە سەردانەکەی هەسەدە بۆ سلێمانی ئاگادار کردبۆوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئهمریکا زانیاریى داوەتە تورکیا لهبارهى ئامادەبوونی مهزڵووم کۆبانی له فڕۆکهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانى.
-
وردەکارییەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە زاری مەزڵووم کۆبانییەوە
بەشی جیهان- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت هێرشی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پلانی تورکیا بووە بۆ تیرۆر کردنی ئەو و ئاشکرای کرد لە کاتی هێرشەکەدا ئیلهام ئەحمەد و ژمارەیەکی تر لە کەسایەتیی سیاسییەکانی کوردی سووریا نزیکی شوێنی بەرکەوتنی مووشەکەکە بوون.
-
بەرپرسی میدیایی SDF:
تاوەکوو مەزلووم کۆبانی نەگەڕایەوە ناوخاکی سووریا زانیارییەکانمان بڵاو نەکردنەوە
بەشی سووریا- هەسەدە پشتڕاستی کردەوە لەکاتی هێرشەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەکە بووە.
-
ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF:
مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی بەئامانج نەگیراوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتی کردەوە، مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی کرابێتە ئامانج.
-
ئەردۆغان: شهوێک بهسهر YPGدا دهدهین
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند وەک چۆن لە باکووری عێراق لە دژی پەکەکە شەڕ دەکەن شهوێک بهسهر YPGدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدەن.
-
کوردانی سووریا ڕەخنە لە بێدەنگیی ئەمریکا دەگرن هەمبەر هێرشەکانی تورکیا
بەشی جیهان- وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: ئەمریکا و ڕووسیاش کە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی 2019یان گەرەنتی کردووە ئێستا هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردیانی سووریا بێدەنگن.
-
ئەندامی لیژنەی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەنەکەسە خاوەنی ئیرادەی سیاسیی خۆی نییە
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ئیرادەی سیاسیی خۆی نییە تاکوو تورکیا و نەیارانی حکوومەتی سووریا نەیانەوێت ناتوانێت بەبۆنەی بەرژەوەندیی کورد لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کورد لە سووریا ڕێککەوێت.
-
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە
بەشی جیهان- ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییەکانیجەنگ باس لەوە دەکات کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە.
-
نەڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور لەدژی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زیاتر بووەتەوە
بەشی جیهان- دوو گۆڤاری عەنب ئەلبەلەدی و سیریان ئابزرور باس لە زیاتر بوونی ناڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور دەکەن لەدژی ناوەندەکانی سەربە هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەین لە پشتیوانی کردنی هەسەدە
بەشی جیهان- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت دەکاتەوە کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەند دەبن لە بەرگریکردن لەو دەستکەوتانەی لە جەنگی دژ بە داعش بەدەستیان هێناون.
-
بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا دەبێت هەموو گەلانی سووریا بەشدار بن لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکدا
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی قەیرانی سووریا داوای بەشداریی هەموو خەڵکی ئەو وڵاتەی کرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکی سیاسی.
-
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆ بوونەوە
بەشی سووریا- شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و بەرپرسانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) کۆ بوونەوە.
-
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی هەسەدە
بەشی سووریا- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش جارێکی دیکە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دووپات کردەوە.
-
گرووپی نێونەتەوەیی قەیران:
تورکیا تەرکیزی کردۆتە سەر هێرشی ئاسمانی بۆسەر پەکەکە
بەشی جیهان- گرووپی نێونەتەوەیی قەیران لە نوێترین شیکاریی خۆیدا لەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا دەنووسێت: بێ گومان ئەنقەرە تەرکیز دەکاتە سەر پەلامارە ئاسمانییەکانی خۆی لە دژی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا، عێراق و سووریا.