ئەردۆغان: شه‌وێک به‌سه‌ر YPGدا ده‌ده‌ین

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند وەک چۆن لە باکووری عێراق لە دژی پەکەکە شەڕ دەکەن شه‌وێک به‌سه‌ر YPGدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات: "شه‌وێک به‌سه‌ر یەپەگە و پەکەکەدا ده‌ده‌ین ‌و مۆڵه‌تیش له‌که‌س وه‌رناگرین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا باس له‌وهش ‌ده‌کات، ئەمریکا و هاوپەیمانان پاڵپشتی لە یه‌په‌گه ‌و هه‌سه‌ده‌ له‌ کوردستانی سووریا دەکەن، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌کات لە باکووری سووریا بچووکترین هەڕەشە لەدژی تورکیا بەدیبکرێت، زۆر بەتووندی وەڵامیان دەدەینەوە.

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "ئەمریکا و تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان بە چەک‌ و کەرەستەی سەربازیی و پارە پاڵپشتی له‌و دوو هێزه‌ دەکەن کە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات تاوەکوو باکووری ڕۆژئاواى سووریا پێگەیان قایم کردووە".

ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "چاوپۆشیمان پێناکرێت لەو هەموو ڕووداوو هەڕەشانە، ئەگەر ئەمریکا بەئەرکى سەرشانی خۆی هەڵنەستێت، خۆمان مشوری خۆمان دەخۆین‌ و مۆڵەتیش لەکەس وەرناگرین".

ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌وه‌، "وەک چۆن لە باکووری عێراق ئۆپەراسیۆن لە دژی پەکەکە و هاوبەشەکانی پەکەکە دەکەین، هەمان کردار بەبایەخ‌ و توانای زیاترەوە بۆ باکووری سووریاش لەئارادا دەبێت، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ شه‌وێک به‌سه‌ریاندا ده‌ده‌ین".

News Code 6083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha