شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆ بوونەوە

بەشی سووریا- شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و بەرپرسانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی وته‌ى به‌رپرسێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کە لەپێگەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، هەریەک جێنیفەر جاڤیتۆ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق ‌و سووریا و زوهرە بیڵ بەڕێوەبەری کاروباری عێراق ‌و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدە و مەسەدە کۆ بوونەتەوە.

لەدیدارەکەدا باس لەدۆخی ناوچەکانی کوردستانی سووریا ‌و سەقامگیریی ناوچەکە کراوە و پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب ‌و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستی داعش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، گفتوگۆکان فۆکەس کراوەتەسەر سەقامگیریی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئاڵنگارییە ئابوورییەکان‌ و زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە و باشکردنی دۆخی پەنابەران‌ و گرنگیدان بەمافەکانی مرۆڤ.

ئەوەش هاتووە، "لەگفتوگۆی نێوان بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کوردستانی سووریادا باس لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش ‌و ئاسایشی کامپی هۆل ‌و هەوڵی گێڕانەوەی پەنابەرانی ناو که‌مپەکە بۆ وڵاتی خۆیان کراوە".

News Code 5441

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha