نەڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور لەدژی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زیاتر بووەتەوە

بەشی جیهان- دوو گۆڤاری عەنب ئەلبەلەدی و سیریان ئابزرور باس لە زیاتر بوونی ناڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دەیرەزوور دەکەن لەدژی ناوەندەکانی سەربە هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو گۆڤاری عەنب ئەلبەلەدی و سیریان ئابزرور لە ڕاپۆرتێکدا بابەتی ناڕەزایی دەربڕینی عەربەکانی پارێزگای دەیرەزووریان لەدژی ئیدارەی خۆسەری کوردی ورووژاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پاش زیاتر بوونی ناڕەزاییکان کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکانی عەرەبی دەیرەزوور ئەنجام داوە.

عەرەبەکانی دەیرەزوور هەڕەشەیان کردووە تا ئەو کاتەی نوێنەرانی عەرەبی ناوچەکە ئەو پۆستانەی بەرپرسەکوردەکانی ئەندامی ئەنجومەنی شاری دەیرەزوور بەدەستیانەوە گرتووە، بەدەست نەهێنن، ڕێگە نادەن کۆڕەکانی ئەو ئەنجومەنە بەڕێوەبچێت.

ئەوان هەروەها داوایان کردووە ئەو عەرەبانەی کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەڵمەتەکانی دژبەداعشدا دەستگیریان کردوون، ئازاد بکرێن.

دوو گۆڤاری عەنب ئەلبەلەدی و سیریان ئابزرور هەروەها باس لە سەرهەڵدانی گرژییەکان دەکەن لەنێوان عەرەبە ناڕازییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات کە دەستیان داوەتە دەستگیر کردنی بەربڵاوی گەنجانی عەرەب ئەوەش بەتۆمەتی داعش بوونیان.

News Code 5507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha