ئەنەکەسە خاوەنی ئیرادەی سیاسیی خۆی نییە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ئیرادەی سیاسیی خۆی نییە تاکوو تورکیا و نەیارانی حکوومەتی سووریا نەیانەوێت ناتوانێت بەبۆنەی بەرژەوەندیی کورد لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کورد لە سووریا ڕێککەوێت.

هۆشەنگ دەروێش، ئەندامی لیژنەی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە خولی نوێ دانوستانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) چ کاتێک دەست پێدەکات وتی: هێشتا کاتی درێژەدان بە دانوستان دیاری نەکراوە. پێشتر لە نێوان ئەم دوو ڕەوتەدا چەندین ڕێککەوتن لەسەر چەند بابەتێک لەوان پێکهێنانی لیژنەی سیاسی و ئامادەبوونی ئەنەکەسە لە بەڕێوەبردنی ئیدارەی خۆسەردا، کراوە.

ناوبراو درێژەی دا بەڵام پاش ئەم قۆناخە، دانوستانەکان بەهۆی هەڵبژارن سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا وەکوو لایەنی نێوندگیری دانوستانەکان، ڕاوەستا. لە ئێستادا باسی دەستپێکردنەوەی دانوستان لە ئارادا نییە بڵام ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن و ڕایانگەیاندووە کە دەبێت گفتوگۆکان درێژە بدرێن.

ناوبراو زیادی کرد: هۆکاری بنەڕەتی بۆ وەستاندنی گفتوگۆکان بوونی نییە. ڕاستەکە ئەمەیە کە ئەنەکەسە ئامادە نییە بۆ دانوستان. ئەنجومەنی نیشتمانی خاوەنی ئیرادەی سیاسی و بڕیاری سیاسیی خۆی نییە.

ناوبراو وتیشی: دەبێت ئەم پرسیارە بکرێت کە بۆچی ئەم ڕەوتە خاوەنی بڕیاری سیاسی نییە؟ لە وەڵامدا دەبێت بڵێم بەم بۆنەوەیە کە ئەنەکەسە بەشێکە لە هاوپەیمانێتیی نەیارانی حکوومەتی سووریا و ئەم هاوپەیمانێتییە لەژێر کونترۆڵی تورکیادایە کە نایەوێت کوردەکانی سووریا بگەنە مافی خۆیان.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: بابەتەکە ئەمە نییە کە لەسەر پرسی کێشەلەسەر بگەینە ڕێککەوتن بەڵکوو کێشە ئەمەیە کە ئەم ڕەوتە ناتوانێت بە تەنهایی بڕیار بدات.

هۆشەنگ دەروێش زیادی کرد: لە خولەکانی پێشوودا هەردوو لایەنەکە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی سیاسی هاوبەش گەیشتنە ڕێککەوتن بەڵام بۆچی ئەنەکەسە ئامادە نییە خاڵەکانی دووهەم و سهیەمی ڕێککەوتنەکە کە ئامادەبوونی ئەم ڕەوتەیە لە ئیدارەی خۆسەر و هێزە چەکدارەکان قبووڵ بکات، چوونکە تورکیا مۆڵەت بەم کارە نادات.

ئەندامی لیژنەی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) جەختی کردەوە: کاتێک ئەم ڕەوتە دەتوانێت کە لە ڕێککەوتنەکاندا دەسکەوتێک بەدەست بێنێت کە خاوەنی ئیرادەی سیاسی خۆی بێت و ببێتە ڕەوتێکی سەربەخۆ. بەڵام لە ئێستادا ئەم ڕەوتە سەربەخۆیی سیاسیی نییە.

هۆشەنگ دەروێش وەبیری هێنایەوە: ئێمە وەکوو حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) هەر کات ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئەنەکەسەین بەڵام ئەوان خاوەنی بڕیاری سیاسی خۆیان نین. ئەوان بەدوای بیانوودان و بەهۆی بێئیرادەیی ناتوانن ڕێککەوتن بکەن.

News Code 5608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha