بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی حورییەت-ی تورکی لە ژمارەیەکی نوێیدا ئاشکرای کرد، توركیا شاری سلێمانی خستووەتە ناو لیستی ئەو شارانەی كە لەژێر كۆنتڕۆڵی پارتی كرێكاران و یەكینەكانی پاراستنی گەلدان، كە مەخموور و قەندیل و شەنگال دەگرێتەوە و لە چوارچێوەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانیدایە.
هەر بەگوێرەی ڕۆژنامە تورکییەکە، ڕۆژی ۳ی تەمموز وادەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی سلێمانی کۆتایی دێت، دوای ئەوە ئەنقەرە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكەی دەكاتەوە لەسەر سێ پێوەر.
۱- بەردەوامی هاتوچۆ لە سلێمانیەوە بۆ باكووری سووریا.
۲- ڕاهێنان بەهێزی چەكدار لە سلێمانی.
۳- بەردەوامیی پەیوەندی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەركردەی پارتەكانی كوردستانی تورکیا و سووریا.
Your Comment