بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: ئێستا لە جیهان و ناوچەکەدا ڕووداوی گرنگ دەگوزەرێن؛ سەدەیەک کۆتایی دێت و سەدەیەکی نوێ دەست پێ دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەقەکەیەتی، بۆ ئەوەی تورکیا لەم گۆڕانکارییانەدا ڕۆڵێکی کارا و پێشبینینەکراو بگێڕێت، دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکات و هاوکاریی خۆی لەگەڵ کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک دەرفەتێکی ستراتیژی ببینێت. لەم ناوچەیەدا، هەر لایەنێک پەوەندییەکی ڕاست و دروست لەگەڵ جیۆپۆلیتیکی کورددا دروست بکات سەر دەکەوێت، گەرنا شکست چاوەڕوانێتی."
باکرهان ڕوونیکردەوە، تورکیا بەدەست قەیرانی ئابووری، یاسایی و دادپەروەرییەوە دەناڵێنێت و گەنجان ئاسۆیەکی ڕوون بۆ داهاتووی خۆیان نابینن.
تونجەر باکرهان وتیشی: "یاسای چوارچێوە سەرەتایەکە بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و ئێستا بەهۆی بانگەوازەکەی ئۆجالانەوە و هەوڵەکانیی دەرفەتێکی مێژوویی و لەبار لەپێشە، دەبێت هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ئەم دەرفەتە لە ڕێگەی دەرکردنی یاسای چوارچێوەوە جێگیر و مسۆگەر بکرێن."
Your Comment