فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: "لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن".
سێنتکۆم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی بۆسەیەکی چەکدارێکی داعش لە سووریا، دوو سەرباز و کارمەندێکی مەدەنیی ئەمریکی کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ۲ی ئەیلوولی ۲۰۲۵، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ ئەدمیراڵ چارلز براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) و شاندێکی باڵای یاوەری کۆ بوونەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان هاوکاریی ئەمنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بوو.