گرووپە تەکفیرییەکان
-
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا؛
پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا لە شیکارییەکدا سەبارەت بە تەقینەوە هاوکاتەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دیمەشق، پێیوایە ئەم هێرشانە زیاتر لەوەی کارێکی خاوەن ئامانجی سەربازی بن، هەوڵێکن بۆ ناردنی پەیامێکی سیاسی و ئەمنی کە ئامانجەکەی خستنەژێر پرسیاری توانای حکوومەتی ڕاگوزەری ئەحمەد ئەلشەرعە لە دابینکردنی ئەمنییەتدا، هاوکات دروستکردنی گومانە لەسەر داهاتووی وەبەرهێنان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ ڕۆژاوادا.
-
هەڕەشەی چەکدارە توندڕەوەکان لەو ئاوارە کوردانەی دەگەڕێنەوە بۆ سەرێکانی
هاوکات لەگەڵ ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ سەرێکانی، بڵاوبوونەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لەسەر هەڕەشەکردنی چەکدارەکان لە ئاوارەکان لەو شارەدا، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و ئەو کۆسپانەی لەبەردەم گەڕانەوەی دانیشتووانەکەدا هەن، زیاتر کردووە.
-
زیاتر لە ۱۰۰۰ چەكداری داعش لە عێراق دادگایی دەکرێن
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی داعش دەستپێکردوە کە ماوەیەک لەمەبەر لە سووریاوە گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکە و ژمارەیان زیاتر لە هەزار و ۳۰۰ كەسە.
-
موراد قەرەیلان:
ئاشتی لەسەر لاشەی کوردانی سووریا بەدینایەت
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت: تورکیا و سعوودیە و قەتەر و ئوردون و ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا پاڵپشتی ئەو پلانەن کە دەیەوێت شوێنک بۆ كورد نەهێڵنەوە.
-
سێنتکۆم لەسەر ڕووداوەکانی حەلەب هاتەدەنگ و داوای دانبەخۆدا گرتنی لایەنەکان دەکات
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: "لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن".
-
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە:
گەڕەکە کوردنشینەکان ڕووبەڕووی هێرشی توندی گرووپە چەکدارەکان بوونەوە
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایگەیاند: "ئەو گەڕەکانە ڕووبەڕووی هێرشی تووند و گەمارۆیەکی سەخت بوونەتەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە چەندین سڤیل، لەنێویاندا ژن و منداڵ، بوونەتە قوربانی".
-
داعش بە هاوکاریی گرووپەکانی سەربە دیمەشق خاڵەکانی هەسەدە دەکەنە ئامانج
هەسەدە ڕایگەیاند، ئەو شوێنانەیان کردووەتە ئامانج کە چەکدارانی داعش بۆ هەڵدانی درۆن لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققە بەکاریان هێناوە، هاوکات گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بە هەماهەنگی لەگەڵ داعش تۆمەتبار دەکات.
-
جووڵەی بەربڵاوی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی هاوبەش ئەنجام دەدەن و جەخت دەکەنەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.