حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی بۆ جزیرێ رایده‌گه‌یه‌نێت: "به پێویستی ده‌زانین ههمولایهكمان به هاوكاریی یه‌كتر، هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كان بده‌ین".
دوای ئەوەی بارەگای بارزانی بە توندی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپەی دایەوە لەبارەی سەردانەكەی بارزانی بۆ جزیرێ و ئەوی بە "ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت" ناوی برد، ئەوەش كاردانەوەی فراوانی لە توركیا لێكەوتەوە و لە نوێترین لێدوانی‌دا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی نیشان داوە.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: زۆر دڵخۆشن بە پڕۆسەی نوێی ئاشتی، هەروەک سوپاسی ئەردۆغان و ئۆجالانی کرد کە "دەرگای ئاشتیان کردەوە و هەنگاوی ئەرێنیان هاویشت".