بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ئه‌نجامی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌که له‌نزیک به‌نداوی تشرین، دوو سه‌ربازی سووریا کوژراون و سه‌ربازێکی دیکه‌ش بریندار بووه، سوپای ئه‌و وڵاته‌ش، هه‌سه‌ده به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه و پێشێلکردنی رێکه‌وتنه‌کانی نێوانیان تۆمه‌تبار ده‌کات.
لەبارەی ئەم ڕووداوەوە وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، ئه‌م هێرشه‌ی هه‌سه‌ده بوه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی سه‌ربازێکی دیکه، هه‌روه‌ها ئه‌م هێرشه پێشێلکاریه‌کی ڕوونه له هه‌موو لێکتێگه‌یشتن و ڕێککه‌وتنه‌کانی پێش‌و".
وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ڕه‌تکردنه‌وه‌یان نوێده‌که‌نه‌وه بۆ پابه‌ندبوون به هه‌ر لێکتێگه‌یشتنێک، ڕێکه‌وتنه‌کان پشتگوێ ده‌خه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئامانجگرتنی پێگه‌کانی سوپا و کوشتنی ئه‌ندامه‌کانی"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌کاری زیاتر بکات سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌که یان ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی که سه‌رکردایه‌تی سه‌ربازی ده‌یگرێته‌به‌ر.
شایانی باسە هێزه‌کانی سووریای دیموکرات کۆنتڕۆڵی به‌نداوی ستراتیژی تشرین و چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌کی لادێی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بیان کردووه، که زۆرجار شاهیدی تۆپباران و پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانی حکوومه‌تی سووریا و هێزه‌کانی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌لی سووریایه.
به‌نداوی تشرین ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووباری فورات و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌نبه‌ج و یه‌کێکه له ناوچه هه‌ستیاره‌کان که شایه‌تحاڵی به‌رده‌وامی گرژییه هه‌سه‌ده و سوپای سووریا.
Your Comment