بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ڕایگه‌یاند که له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه بنکه‌یه‌کی سه‌ربازییان له نزیک به‌نداوی تشرین له سنووری حه‌له‌ب کراوه‌ته ئامانج، به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز کوژران و سێ سه‌رباز برینداربوون".
لە کاردانەوەیەکدا هێزەکانی سووریای دیموکرات ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی سووریای به‌بێ بنه‌ما وه‌س فکرد و جه‌ختی کرده‌وه، ئه‌وان هیچ هێرشێکیان نه‌کردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌کانی سوپای سووریا.
هەسەدە باسی له‌وه‌ش کردوه، "ڕووداوه‌که له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێک بووه له ده‌وروبه‌ری بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی حکوومه‌تی دیمه‌شق، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئێمه‌وه نه‌بووه".
هەسەدە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پابه‌نده به دوورکه‌وتنه‌وه له گرژی و پاراستنی سه‌قامگیریی و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه نیشتیمانییه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که ئاسایش و سه‌لامه‌تی دانیشتوانی هه‌موو پێکهاته‌کان ده‌ڕه‌خسێنێت.
Your Comment