بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له گه‌ڕه‌که‌کانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه سه‌باره‌ت به هێرشی چه‌کدارانی حکوومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌که کوردییه‌کانی حه‌له‌ب ڕایگه‌یاند: "هێرشه‌که بازگه‌ی جزیره و نه‌خۆشخانه‌ی یۆنانی و به‌ری جه‌لای به ئامانج گرتووه و شه‌ڕی سه‌خت ڕوویداوه، هێزه‌کانمان توانیویانه ناوچه‌کان بپرێزن و به‌رپه‌رچی هێرشه‌کان بده‌نه‌وه".
باسی له‌وه‌ش کردووه: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناوچه‌ی لێرامۆن و گۆڕه‌پانی شه‌یحان ده‌ستیان پێکردووه و پێکدادان به‌رده‌وامه، جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک و پابه‌ندبوون به پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی".
شه‌وی رابردوش هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ڕوده‌دات، ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی هه‌وڵی گروپه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی کاتییه و ئه‌وان پێشتر سه‌رجه‌م هێزه‌کانیان کشاندوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، "حکومه‌تی دیمه‌شق به به‌رپرسیاری ته‌واو و ڕاسته‌وخۆ ده‌زانن له به‌رده‌وامبونی گه‌مارۆ و پێشێلکارییه سیستماتیکه‌کان دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی".
Your Comment