وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە ٣٠ مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی دەکەن و لە ڕێگەی کۆمپانیای 'سۆمۆ'ـەوە، هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەن.
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاى بریتش پێترۆلیۆمى بەریتانى (BP) گرێبەستیان واژۆکردووە بۆ پەرەپێدانى چوار کێڵگەى نەوتى.