داخرانی گەرووی هورمز و ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی هێڵی بۆریی جیهانی تورکیاوە، بەغدای خستووەتە ناو خراپترین قەیرانی هەناردەکردنی وزە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا. ئەم قەیرانە دەتوانێت بە توندی هەڕەشە لە بودجەی حکوومەت و سەقامگیریی ئابووریی عێراق بکات.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە ٣٠ مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی دەکەن و لە ڕێگەی کۆمپانیای 'سۆمۆ'ـەوە، هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەن.