بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانییە و چاوەڕێی بینینی دادوەرە بۆئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به‌و سکاڵایانه‌ی له‌سه‌ری تۆمار کراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، دادگایی‌کردنی شاسوار عه‌بدولواحید په‌یوه‌ستن به چه‌ند سکاڵایه‌که‌وه که له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن له ساڵی ۲۰۲۰ له‌سه‌ری تۆمار کراون.
ڕۆژی ۱۱ی (ئاب/۸)ی ئه‌مساڵ، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی ۴۳۱ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
ڕۆژی ۲ی (ئه‌یلول/۹)ی ۲۰۲۵یش، دادوه‌ری دادگای سلێمانی، له سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌پشت به‌ستن به به‌ڵگه و دۆکیۆمێنته‌کان بڕیاری دا به‌زیندانی کردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ.
ڕۆژی ۲۱‌ی ئه‌م مانگه‌ش، دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی به پێنج مانگ زیندانی کردن پەسەند کرد و بڕیاری دا به‌به‌رده‌وامی جێبه‌جێ کردنی سزای زیندانی کردنه‌که‌ی.
Your Comment