بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا له بهیاننامهیێكدا ڕایگەیاندووە: چاوهڕوان دەکات هێزەکانی سووریای دیموکرات بەپەلە پابەندی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕابگهیهنێت، ئەو "لێدوانه جوداخوازانە" کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە کۆنفرانسەکەیدا لە حەسەکە لە ۸ی (ئاب/۸) ڕاگهیهندرا، پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ دیمەشق واژۆ کراوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە: لەکاتێکدا حکوومەتی سووریا ڕێبازێکی هەمەلایەنە و یەکگرتوو نیشان دەدات کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە هەموو دابەشکارییە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفییەکان لەناو وڵاتەکەدا، "هەڵسوکەوتی ئیستفزازی و دابەشکاری ڕێکخراوی ههسهده ڕێگری لەو پرۆسەیە دەکات".
وەزارەتەکە باسی لهوهكردوه، بانگەوازەکهی حکوومەتی سووریا بۆ "یەک دەوڵەت، یەک سوپا" زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرێت، چاوەڕوانیی خۆی دووپات کردەوە لە پابەندبوونی تەواو بەو ڕێککەوتنەی لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ۸ی ئازاردا واژۆکرا و جێبەجێ کردنی خێرای لەسەر زەوی، بەشداری کردن لە بنیاتنانی سووریایێکی سەقامگیر و ئارام و ئەمن و دور لە تیرۆر.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕوونیشی كردهوه، لە سەرەتاوە بەرگری لە "یەکێتی سیاسی سووریا و یەکپارچەیی خاکی سووریا" کردوە و بەردەوامیش دەبێت لە پاڵپشتی کردنی، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی مەشق و ڕاوێژکاری دوێنێ نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگای هاوکاریی نێوان هەردو وڵاتدا.
ئهوهشی خستهڕوو، تورکیا ئیرادەی خۆی بۆ پاڵپشتی کردنی سووریا لە شەڕی دژی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و ئەمنی دوپاتدەکاتەوە، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا لە ۱۳ی ئابی ۲۰۲۵ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆکردوە، کە ڕەنگدانەوەی بەهێزبوونی هاریکاری سەربازی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتە.
Your Comment