کورتەی هەواڵەکانی۱۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

دانوستاندنەکانی دیمەشق و کوردەکان بە پاڵپشتیی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەبووە و رایگەیاندووە: "ئەم مانگە، دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە لە پاریس بە پاڵپشتیی ئیدارەی ترەمپ دەستپێدەکەنەوە، بە ئامانجی دوورگرتنی سووریا لەڕێگە شکستخواردووەکەی ڕژێمی پێشوو کە بریتی بوو لە ترساندن و تۆڵەسەندنەوە و گرتنەبەری سیاسەتێک کە تێیدا مافەکان و ئازادی هەمووان پارێزراو بێت".

دوای ۱۱ ساڵ لە کۆمەڵکوژیی شنگال؛ زۆرینەی کوردانی ئێزدی ئێستاش لە ئاوارەییدا دەژین

۱۱ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت. بەگوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۵۰۰ کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن و دەیان هەزاریشیان کۆچبەر و ئاوارەن.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، "تاوەکو ئەمڕۆ ۳۲۵ هەزار و ۱۹۷ کوردی ئێزدی لە کەمپەکان یان ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستاندان. هەروەها ژمارەی ئاوارە ئێزدییەکان کە ئێستا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن ۱۳۵ هەزار و ۸۶۰ کەسن".

لە سووریای نوێدا یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و بە زۆر ناسەپێنرێت

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد گۆڕانکاری ڕیشەیی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی بەخۆیەوە بینیوە و دەشڵێت چەمکی یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و سووریای نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی نوێ لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا دادەمەزرێت، ناوبراو جەختیشی کردەوە یەکگرتنەوە بە زۆر ناسەپێنرێت".

News ID 225870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha