کورتەی هەواڵەکانی ۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

PKK: هێرشەکانی تورکیا زیادی کردووە و ئەمەش بەربەست بۆ پڕۆسەی چارەسەر دروست دەکا

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاوی کردەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەراورد بە پێشتر، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی و سنووری زێی گەورە زیادیان کردووە، هەپەگە ڕەخنەی لە حکوومەتی تورکیا گرتووە و هۆشداری دەدەات کم هێرشەکانی سوپای ئەو وڵاتە بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەری دروست دەکەن.

تورکیش ئیێرلاین: گەشتی ئاسمانیی نێوان تورکیا و ئێران دەستپێدەکاتەوە

بیلال ئەکشی، بەرێوەبەری گشتیی هیڵی ئاسمانی تورکی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۵ گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ شاری مەشهەدی ئێران دەستپێدەکەینەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە ڕۆژی ۱۳ی حوزەیرانەوە کەم کرایەوە و دواتریش وەستێندرا.

عەلی حەمە ساڵح:

تەنیا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری گرفتەکانی مووچە دەکات

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "جگە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ ڕێگەیێک بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نییە، سێ گرفت هەیە بە ئومێدی چارەسەر".

ئەوەش لەکاتێکدایە، گفتوگۆکان لەنێوان هەولێر و بەغدا دەستیان پێکردۆتەوە و هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن دۆسیەی نەوت و مووچە چارەسەر بکرێت.

News Code 225664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha