بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوەی یەکشەممە لە ناحیهی وهرتێ-ی سهر به ئیدارهی سۆران بههۆی نهبوونی کارهباوه دەیان کەس خۆپیشاندانیان کرد، له خۆپیشاندانهکهی ناحیهی وهرتێ توندوتیژی ڕوویداوه و لهسهر پردی حافز لهلایهن هێزه ئهمنییهکانهوه تهقهکرا و خۆپیشاندهرێک کوژرا، ئهو خۆپیشاندهرهی کوژراوه ناوی حهسهن عهبدولڕهحمانه که پۆلیسی بهرگری فریاکهوتنه و خاوهنی پێنج منداڵه.
لهبارهى ئەم ڕووداوانەوە دهستهى سهربهخۆى مافهکانى مرۆڤ له ههرێم ڕاگهیهنراوێکى بڵاوکردهوه و دهڵێت: "دوای ئەوەی ژمارەیێک هاوڵاتیی سنووری شارەدێی وەرتێ لە سنووری ڕواندوز بۆ مەبەستی داواکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی وەک ئاوو کارەبا دێنەسەرشەقام و گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، دواتر بۆ مەبەستی بڵاوە پێکردنیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی ناوچەکەکە تەقەیان بەسەردا دەکرێ و دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیێک و برینداربوونی سێ هاوڵاتی تر".
ئهوهش ڕوونکراوهتهوه: "دەستەکەمان لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکە کرد و دوای پەیوەندی کردن و بەدواداچوونیش بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵام و زانیاریێکیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاو نەکردوهتەوە".
لهو ڕوهشهوه دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دهڵێت: "بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاوڵاتیە دەکەین و بەداخەوەین بۆ ئەو ڕووداوە، لێرەشهوه ڕایدەگەیێنین نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربهێنن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیێک، چوونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتیی و هاوڵاتیانە".
دهستهى سهربهخۆى مافهکانى مرۆڤ له ههرێم داواش دهکات: "پێویستە هەرچی زووە تۆمەتبار ڕادەستی یاسا و دادگا بکرێ و بەسزای خۆی بگات، پشتیوانی هەر داواکاریی و گردبوونەوەیێکیش دەکەین بۆ دابینکردنی مافی هاوڵاتیان کە داوای دەکەن لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و پێویستە هەرچی زووە بەدواداچوونیش بۆ داواکاریەکانی ئەو خەڵکە بکرێ".
لایخۆیەوە تۆڕی هاوپەیمانی ۱۹ لەبارەی ئەم ڕووداوانەوەی رایگەیاند: "بە توندی ئیدانەی تەقەکردن لە بەشداربووانی خۆپیشندانەکەی ناحیەی وەرتێ دەکەین کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییێکی بێ چەک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە".
تۆڕی هاوپەیمانی ۱۹ ڕاشیگەیاند: "شەوی ڕابردوو، هاوڵاتیانی ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای مافی ڕەوای خۆیان بۆ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کرد".
ئاماژەی بەوەش داوە: "لەبری ئەوەی داواکارییە ڕەواکانیان جێبەجێ بکرێت یان مافە دەستوری و مرۆییەکانیان بۆ گردبوونەوە و دەربڕین بپارێزرێت، تووشی توندوتیژی بوون کە لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک بە ناوی (حەسەن عەبدولڕەحمان، کە پۆلیسی بەرگری فریاکەوتنە، خاوەنی پێنج منداڵە بە فیشەک گیانی لەدەستدا و سێ هاوڵاتی تر برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران".
تۆڕی هاوپەیمانی ۱۹ لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە: "ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا چەکدارێک بەرگی مەدەنی پۆشیوە، تەقە دەکات و پەلاماری هاوڵاتییەک دەدات، دیمەنێکی ڕوونە بۆ سەرکوت کردنی دڕندانەی دەربڕینی ئاشتیانە".
دووپاتیشی دەکاتەوە کە، هاوپەیمانی ۱۹ "تاوانی کوشتنی هاوڵاتییێکی بێ چەک و بریندارکردنی کەسانی تر لە کاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانەدا، بە توندی ئیدانە دەکات، ئەم کردەوەیە تاوانی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی ژیانە، داوا دەکات دەستبەجێ و بە شەفافیەتێکی تەواو بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەکە بکەن و وردەکارییەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن".
هاوپەیمانی ۱۹ لەدرێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکاتەوە وەک مافێکی بنەڕەتیی و بە پێی دەستوور و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەبێت بپارێزرێت".
تۆڕی ۱۹ لەکاتێکدا هاودەنگی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی ئەم تاوانە دەکات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، داواش لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات، فشار بخەنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگری کردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو جۆرە.
Your Comment