پاش کوژرانی خۆپیشاندەرێک لە وەرتێ، لە هەولێر و سلێمانی ژمارەیەک هاوڵاتی لە ڕێگای خۆپیشاندانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەڵام هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خەڵکەکە کردووە و هێرشیان کردۆتە سەر ڕۆژنامەنووسان و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دوەم لە هەولێر و ئیدارەی سۆران بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی کارکردن و جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان بڕیاریان دا بایکۆتی دەوام بکەن.
چەند شوێنەوارێکی مێژوویی لە سنووری سۆران لە پارێزگای هەولێر دۆزرانەوە کە مێژوویان بۆ ۱۰ تاوەکوو ۲۰ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.