بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دووشەممە، ۱۴ـی تەمووزی ۲۰۲۵، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییانی سنووری شارەدێی وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییێک بەناوی حەسەن ڕەحمان گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی هەموو لایێک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.
Your Comment