کارەبا
-
وەزارەتی کارەبای عێراق: هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا
وهزارهتی کارهبای عێراق دەڵێت هەناردەی غازی ئێران ڕاگیرا بۆ ئیشپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.
-
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:
هەرێم ئامادەیە لە پرۆژەی ڕووناکیدا هاوکاریی بەغداد بکات
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئامادەین لە پرۆژەی ڕووناکیدا، هاوکاریی بەغداد بکەین.
-
وەزیری کارەبای عێراق بە سەردانێک لە تارانە
وەزیری کارەبای عێراق بە ئامانجی ڕازیکردنی ئێران بۆ ئەوەی گازی پێویست بۆ عێراق هەناردە بکات بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بە سەردانێک لە تارانە.
-
بەشێک لە فەرمانبەران لە هەولێر و سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند
کارمەندانی دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە دووکان و سوورداش و پیرەمەگروون بەهۆی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتیان دەستپێکرد.
-
پاش کوژرانی خۆپیشاندەرێک توندوتیژییەکان لە هەرێم بەردەوامە/ بەیاننامەی دەستەکانی مافی مرۆڤ
پاش کوژرانی خۆپیشاندەرێک لە وەرتێ، لە هەولێر و سلێمانی ژمارەیەک هاوڵاتی لە ڕێگای خۆپیشاندانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەڵام هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خەڵکەکە کردووە و هێرشیان کردۆتە سەر ڕۆژنامەنووسان و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.
-
هەسەدە ڕۆژانە ۱۰ بۆ ۱۵ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی دیمەشق دەکات
هەسەدە بەردەوامە لە ناردنی نەوت و غاز بۆ حکوومەتی دیمەشق و ڕۆژانە بڕی ۱۰ بۆ ۱۵ هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی پاڵاوگەکانی سووریا دەکات.
-
مەسروور بارزانی:
گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبنە داینەمۆی گەشەی ئابووریی کوردستان
مەسروور بارزانی پاڵپشتی کردنی دوو گرێبەستە نوێیەکەی حکوومەتیی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو گرێبەستانە دەبنە داینەمۆی گەشەی ئابوری، وەبەرھێنان و داهێنان.