بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای پەیامە ڤیدیۆیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لهمیانی كۆنگرهیێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند: "پابەندین بە نووسینی مێژویێكی نوێ بۆ توركیا، ئێمە تەنیا شایەتحاڵی ئەم پڕۆسەیە نین، ئەم پرۆسەیە بەرپرسیارێتی ژیانیش هەڵدەگرێت، چوونکە ئێمە باس لە ژیانی مرۆڤ دەکەین، لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە بینیمان ئەو پرسەی کە باسی دەکەین زۆر بەنرخە، بەرەو قۆناغێکی گرنگتر هەنگاو دەنێین".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد، "ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە ماوەی ۲۶ ساڵدا چاومان بە بهڕێز ئۆجهلان كهوت لە ئیمڕاڵییەوە، هەروەها لێدوان و پەیام هەیە کە لە گەرمەی ئەوساتەدا گەیشتوە، ئێمە باس لە پرسێکی نێودەوڵەتی دەکەین، کە تەنها لە تورکیادا سنوردار نییە، چ لە ڕوی کاریگەرییە ناوچەییەکەیەوە، چ لە ڕوی دەرئەنجامەکانییەوە، هەم لە ڕوی کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان".
ئایشەگوڵ دۆغان باسی لهوهش كرد: ئەوان لە ساتێکی مێژوییدان کە سەدەی دوەمی تورکیا پێناسە دەکات. "ساڵانێکە دەڵێین وتار بۆ چارەسەری دیموکراسی، بۆ ئاشتی، بۆ ئاشتییەکی یەکسان و دادپەروەر و شەرەفمەند و بەردەوام، بە ئیمڕاڵیدا تێدەپەڕێت، لە ڕێگەی بهڕێ. ئۆجهلانەوە، ئەمڕۆ دەبێت جارێکی دیکە ئەمە ببینرێتەوە، ئەوە خواستی ئێمەیە".
وتهبێژی دهم پارتی ڕوونی کردەوە: ئەوان لە ۱۱ی تەمموز لە شاری سولەیمانی دەبن بۆ چاودێری کردنی مەراسیمی پەکەکە، هاوسەرۆکان و نوێنەرانی پێکهاتەکانی حزب ئامادەی مەراسیمەکە دەبن.
Your Comment